به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردن و به‌دواداچونی ئیش و كاره‌كانی كۆمپانیای TUV Rheinland ی ئه‌ڵمانی شاندێكی وه‌زاره‌تمان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان صباح توما المالح سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پێوانه‌سازی و كۆنتڕۆڵی جۆری و ئه‌یوب سابیر گه‌ڵاڵی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و كوپر عباس به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری له‌گه‌ڵ شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان فه‌ریق سلێمان ڕه‌مه‌زان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و محمد سلێمان عمر شاره‌زا له ڕێكه‌وتی 25/4/2016 سه‌ردانی وڵاتی ئه‌ڵمانیایان كرد به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاگاداربوون له و بڕوانامانه‌ی كه بۆ كاڵاكان به‌ر له هاورده كردنیان ده‌رده‌كرێتCertificate of conformity ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراوه‌وه پڕۆسێسی قۆناغه‌كانی پشكنینی كاڵاكان و ئالیه‌تی ده‌ركردنی بڕوانامه‌كان COC له وڵاتی به‌رههه‌مهێن واته بلد المنشأ ڕونكرایه‌وه‌و له لایه‌ن شاندی هه‌رێمی كوردستانه‌وه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر باشترین پشكنین بۆ كاڵاكان كرایه‌وه تاوه‌كو به باشترین كواڵێتی بێنه ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه .