
دوای نیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه 30-7-2019 د.دارا ره‌شید محمود وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیرانی ته‌ندروستی و كاروكاروباری كۆمه‌لایه‌تی پێشوازی كرد له شاندێكی باڵای سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ دانیشتوان به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتور ( لۆی شبانه) به‌رێوه‌به‌ری هه‌رێمی سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ دانیشتوان وئه‌ندامیه‌تی به‌رێوه‌به‌ر، جێگری به‌رێوه‌به‌ری سندوق وراوێژكاری نیشتمانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له عیراق.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئامار، به‌رێوه‌به‌ری گشتی پلاندانانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ئاماده‌ی بوون"
وه‌زیری پلاندانان پیرۆزبایی ٥٠ ساله‌ی دامه‌زراندنی سندوقی دانیشتوان له شاندی میوان كرد و ستایشی رۆڵی سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرد كه‌له‌ماوه‌ی رابردوو له‌بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی سیاسه‌ته‌كانی دانیشتوان وبه‌تایبه‌ت به‌ده‌ست هێنانی نیشانده‌ری جۆراوجۆر له‌سه‌ردانیشتوان هه‌روه‌ها هاوكاری كردنی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كانیان. هه‌روه‌ها، به‌رێزیان كورته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد تایبه‌ت به پێشنیاره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ چۆنیه‌تی رێكخستنی به‌رنامه وكاری رێكخراوی UNFPA له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت. دواتر به‌رێزان وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی تیبینی و پێشنیاریان خسته روو تایبه‌ت به وه‌زاره‌ته‌كانیان و ئه‌و بوارانه‌ی پێویسته كاریان له‌سه‌ر بكرێت به هاوكاری رێكخراوی سندوقی دانیشتوان. سه‌رۆكی شاندی میوان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ودووپاتی به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد وبه تایبه‌تی له چوارجێوه‌ی پلانی ٤ ساله‌ی ٢٠٢٠-٢٠٢٤ رێكخراوه‌كه كه ئیستا له قۆناغی ئاماده‌كارییه به هاوبه‌شی له‌گه‌ل حكومه‌تی هه‌رێم وڕێكخراوه‌كانی تری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و گرنگترینیان سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانه له عیراق. دواتر كورته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد سه‌باره‌ت به‌و بوارانه‌ی رێكخراوه‌كه‌یان كاری له‌سه‌ر ده‌كات و ئاماژه‌یدا به‌و گۆرانكاریانه‌ی هاتوونه‌ته پێش و به تایبه‌ت ئاراسته كردنی تواناكان به‌ره‌و په‌ره‌پێدان و دووركه‌وتنه‌وه له هاوكاری مرۆیی كه بۆ ماوه‌ی ٥ سالی رابردوو جێبه‌جێ ده‌كران. سه‌رژمێڕی گشتی دانیشتوان له عیراق سالی ٢٠٢٠ ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بوو ووه‌زیری پلاندانان جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی بوونی هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانانی هه‌رێم و فیدرال بۆ زامن كردنی جێبه‌جێكردنی سه‌رژمێڕی به باشترین و پاكترین شێوه تاكو سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ په‌ره‌پێدانی وولات و به تایبه‌تی كه زیاتر له ٣٢ ساله عیراق سه‌رژمێری ئه‌نجام نه‌داوه.