به‌سه‌رپه‌رشتى و ئاماده‌بوونى دكتۆرعلى سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌به‌شدارى پاول لیمبو به‌رێوه‌به‌رى گشتى (UNDP) له عێراق و ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌نوێنه‌رانى دام وده‌زگاكانى حكومه‌ت و رێكخراوه بیانیه‌كان، وێرك شوپێك له باره‌ى به‌رپرسیاریه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى كومپانیاكان له هۆلى شه‌هید سعد عبدالله سازدرا به ئامانجى بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى له‌باره‌ى گرنگى وكاریگهریهكانى به‌رپرسیاریه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمپانیاكان بۆ په‌ره‌پێدانى زیاترى ڕه‌وشى ئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى پێداویستیه‌كانى كۆمه‌ڵگا له سه‌رجه‌م بواره جیاجیاكاندا،هئهمیش به په‌یڕه‌وى كردن و وابه‌سته‌بوون به په‌یماننامه‌ى جیهانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه سیاسه‌تێكى دهستپێشخهركراوو ستراتیژیه كه پابه‌ند ده‌بێت به بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ، كار، ژینگه، دژه‌گه‌نده‌ڵى، بۆ ئه‌وه‌ى له‌م روانگه‌یه‌وه باشترین خزمه‌تگوزارى به كۆمه‌لگا بگهێنریت.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ووتارێكى پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كردوو له‌سه‌ره‌تادا ده‌ست خۆشى له‌كارو هه‌وڵه‌كانى رێكخراوى (UNDP) وتیمهكهى كرد. پاشانیش تیشكى خسته‌سه‌ر گرنگى بابه‌ته‌كه‌و خستنه‌ڕووى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له ڕووى گرنگى دان به كه‌رتى تایبه‌ت ئه‌میش به ده‌ركردنى یاساى وه‌به‌رهێنان كه فاكته‌رێكى سه‌ره‌كى بوو بۆ هاندانى زیاترى وه‌به‌رهێنه‌ران، بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵى كاراى خۆیان به‌رجه‌سته بكه‌ن له گه‌شه‌پێدان و بوژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى وخزمه‌ت كردنى زیاترى خواست و داواكارى هاووڵاتیانى كوردستان.