له ڕێكه‌وتی 11/8/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له خاتوو جه‌ین پیرس، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى خۆراكى نێوده‌وڵه‌تى (WFP) سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و شاندى یاورهى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له پلانه‌كانى رێكخراوى ناوبراو كرا‌و بۆ دابینكردنى خۆراك ودهستهبهركردنى ئاسایشى خۆراك بۆ ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها باس له كه‌مى بودجه‌ى پێویست كرا بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه كه ره‌نگه ببێته هۆى وه‌ستانى له ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتوودا له سه‌رانسه‌رى عیراق. وه‌زیرى پلاندانان جه‌ختى كرده‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى رۆڵى زیاتر بگێڕێت بۆ كۆمهكردنى ئه‌م به‌رنامانه كه ره‌نگه وه‌ستانى كاره‌ساتى مرۆیى لێبكه‌وێته‌وه. له ته‌ورێكى تردا باس له پڕۆسه‌ى تۆماركردنى گشتگیرى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زیرى پلاندانان داواى كرد كه هه‌ماهه‌نگى زیاتر له نێوان رێكخراوى ناوبراو و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت كه لایه‌نى جێبه‌جێكارى پڕۆسه‌ى تۆماركردنهكهیه، ئه‌مه‌ش بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانى پڕۆسه‌كه...