
رێكه‌وتی 11/2/2014 به‌ڕێز د. علی عوسمان سندی،وه‌زیری پلاندانان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسه باڵاكانی وه‌زاره‌ت، پێشوازییان كرد له به‌ڕێز هیۆنگ هۆ چۆ، به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ولێری ئاژانسی هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی كۆری (كۆیكا) و شاندی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زا له بواری په‌ره‌پێدانی مرۆیی و توێژینه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز كیۆنگ بێی پارك وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كه. شانده‌كه له وڵاتی كۆریا هاتبوون به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تمان له‌گه‌ڵ ئاژانسی ناوبراو له بواری په‌ره‌پێدانی مرۆیی واژووی كردووه و له ماوه‌ی سێ ساڵدا له‌م بوارانه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت: دانانی ستراتیژیه‌تی په‌ره‌پێدانی مرۆیی له هه‌رێمی كوردستان تا ساڵی 2020. یارمه‌تیدانی ته‌كنیكی له دروستكردنی باڵاخانه‌ی په‌ره‌پێدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی، سه‌نته‌ری راهێنان (كیپا). هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان له رێگای كردنه‌وه‌ی دوو خولی درێژخایه‌ن له بواره‌كانی ئاماده‌كردنی راهێنه‌ر و سه‌رچاوه مرۆییه‌كان.
سه‌ره‌تا وه‌زیری پلاندانان، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، باسی له گرنگی ئه‌و پڕۆژه‌یه كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها داوای له تیمی هه‌ردوولا كرد كه به جیدی كار بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی. لای خۆشیانه‌وه شاندی ناوبراو، ئاماده‌بوون و به‌دواداچوونی به‌ڕێز وه‌زیری پلاندانانیان بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌رز نرخاند و به‌ڵێنیاندا كه كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامه پێشبینیكراوه‌كان. دواتر به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی باسی له دانانی ماسته‌رپلان كرد بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی شاندی ناوبراو له هه‌رێمی كوردستان (له 10/2 تا 9/4). شایانی باسه، ئاژانسی ناوبراو بڕی شه‌ش ملیۆن دولاری ته‌رخانكردووه‌بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه.