ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
ب. گ. په‌ره‌پێدانى مرۆیى
گرنگى گه‌شه‌پێدانى سه‌رچاوه‌ى مرۆیى خۆى له‌وه ده‌بینێته‌وه كه ئامرازێكى چالاكه بۆ ئاماده‌كردن و په‌ره‌پێدانى توانا و توانستى سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، له رێگاى به‌خشینى مه‌عریفه و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى زانیارى، گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانى كارامه‌یى و شاره‌زاییه‌كان، گۆڕینى ئاراسته و ره‌فتاره‌كان. چونكه ره‌گه‌زى مرۆیى له ژیانى هاوچه‌رخماندا گرنگترین و بنه‌ڕه‌تیترین سه‌رچاوه‌ى هه‌موو پرۆسه‌كانى گۆڕان و په‌ره‌پێدان له ته‌واوى لایه‌نه‌كانى كار و ژیان.
له روانگه‌ى ئه‌مه‌وه، وه‌زاره‌تى پلاندانان بایه‌خێكى گه‌وره‌ى به ئاكتیڤكردنى ئه‌و چالاكییانه داوه، هه‌روه‌ها هه‌لى سود وه‌رگرتن له‌مه‌ى به‌رفراوان كردووه، سودى له سه‌رجه‌م توانا به‌رده‌سته‌كانى وه‌رگرتووه بۆ تۆكمه‌كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى توانستى ئه‌داى فه‌رمانبه‌ران له كه‌رتى حكومى، به‌و شێوه‌یه‌ى كه له ئامانجه گشتییه‌كانى وه‌زاره‌تى هاتووه له ده‌قى یاساى ژماره (7) ساڵى 2006 ى (یاساى وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان)، كه به‌رپرسیارییه‌تى سه‌ركردایه‌تیكردنى پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى كارگێڕى له حكومه‌تى هه‌رێم له ئه‌ستۆ گرتووه، له‌رێگاى چالاكییه‌كانى راهێنان و راوێژكارى و توێژینه‌وه‌ى كارگێڕى پراكتیكى، له‌میانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌ره‌پێدانى مرۆیى، له‌گه‌ڵ پێویستى كاركردن بۆ پاڵپشتیكردن و گه‌شه‌پێدانى تواناى ته‌كنیكى و كارگێڕى هه‌موو فه‌رمانبه‌ران له وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌تدا، به‌وپێیه‌ى كه فه‌رمانبه‌رى حكومى پایه‌ى سه‌ره‌كییه له پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدان و ئامرازێكى چالاكه له‌و به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدان، تاوه‌كو بتوانێت كار و چالاكییه‌كانى گه‌شه‌پێدان ئه‌نجام بدات، پرۆسه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رێت له میانه‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئه‌دا و كارامه‌یى و تواناى ته‌كنیكى و كارگێڕى.
پۆستی ئەليکترۆنی:
humanresource@mop-krg.org