ئەمڕۆ ٢١/٩/٢٠١١
بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی بەڕێز دکتۆر عەلی سندی وەزیری
پلاندانانی حکومەتی
هەرێمی کوردستان هەشتەمین کۆبوونەوەی هاوکارە نێودەوڵەتییەکان لە هەولێر
بەڕێوەچوو. بابەتی گفتوگۆکردنی کۆبوونەوەی ئەم جارە پەرەپێدانی کەرتی پەروردە بوو.
بۆ ئەم مەبەستە بەڕێز سەفین دزەیی، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بابەتێکی پێشکەش کرد لەسەر هەلومەرجی پەروەردە بەگشتی و تیشکی خستەسەر کێشە و
گرفتەکان و کارەکانی حکومەت بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان.
پاشان نوێنەری
رێکخراوی (یونسکۆ) بابەتێکی پێشکەشکرد لەسەر پرۆژەکانی رێکخراوەکە لە بواری
پەروەردە و تیشکی خستەسەر پرۆژەکانی داهاتوویان بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە بواری پەروەردەدا.
لەکۆتایدا
وەزیری پلاندانان باسی لە گرنگی بەشداری هاوکارە نێودەڵەتییەکان کرد، لە پرۆسەی
پەرەپێدانی هەرێمی کوردستان لەهەموو بوارە جیاوازەکاندا. هەروەها جەختی لەوە
کردەوە کە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە بەردەوام دەبن بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان
و گەڵاڵەکردنی پرۆژەی هاوبەش.