
د. دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ دانانى نه‌خشه رێگاى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌هه‌رێم بۆئه‌وه‌ى به به‌شێوه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو و سه‌رده‌میانه ئه‌و سێكته‌ره له‌خزمه‌ت دانیشتوانى هه‌رێم بێت"
ئه‌مرۆ چوار شه‌مه د.دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم پێشوازى كرد له (رینى لیۆ سۆلانۆ) به‌رپرسى سێكته‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى بانكى نێوده‌وڵه‌تى.
له‌دیدارێك باس له كاروچالاكیه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى كرا به‌تایبه‌ت له‌دانان و جێبه‌جێ كردنى پرۆگرامى ته‌كنیكى كه ساڵانێكه له سێكته‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى كارایان له‌سه‌ر كردوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیرى پلاندانان داواى لێ‌كردن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر هاوكاریى و پاڵپشتیه‌كانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كان به‌تایبت هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و دامه‌زراوه‌كان تر‌ى حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستى دانانى نه‌خشه ڕێگاى چاوێرى كۆمه‌ڵایه‌تى كه به‌شێوه‌یه‌كى پێشكه‌وتوو سه‌رده‌میانه بێـت تا بتوانێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزاریه‌كانى بگاته دانیشتوانى هه‌رێم.
له‌به‌شێكى تر‌ى دیداره‌كه گفتوگۆله‌باره‌ى كار و پرۆگرامه‌كانیانى داهاتوویان كرا له‌هه‌رێم كه خۆى له پاڵپشتى و دانانى پرۆگرامى ته‌كنیكى و هاكارى كردنى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت ده‌بینیته‌وه..