هه‌واڵه‌کانی وه‌زاره‌ت

ڕۆژ ژمێر

حوزه‌یران 2, 2011
S M T W T F S
1 2 3 4
5 6 7 8 9 10 11
12 13 14 15 16 17 18
19 20 21 22 23 24 25
26 27 28 29 30

ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

رێکخراوی هابیتات ستراتیژی نیشتەجێکردنی هەولێر پێشکەش بە وەزیری پلاندانان دەکات

Web News 02 June, 2011 

رۆژی ٢/٦/٢٠١١ رێکخراوی (هابیتات)ی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بەفەرمی ستراتیژی نیشتەجێکردنی هەولێری پێشکەشکرد بە وەزیری پلاندانان کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەکرد.

لە کۆبوونەوەیەکی باڵادا، کە ژمارەیەک وەزیری حکومەتی هەرێم، پارێزگاری هەولێر، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی رێکخراوی هابیات (جۆن کلۆس) و جێگری نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (کرستین مەکناب) ئامادەی بوون، بەڕێز جۆن کلۆس سەرۆکی رێکخراوی هابیتات بەفەرمی ستراتیژی نیشتەجیکردنی هەولێری پێشکەشکرد بە بەڕێز دکتۆر عەلی سندی وەزیری پلاندانان. ستراتیژی نیشتەجێکردنی هەولێر، یەکەم ئەزموونی لەم جۆرەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوکاری رێکخراوی هابیتات دایدەڕێژێت.

لە وتەیەکدا، بەڕێز دکتۆر عەلی سندی باسی لە گرنگی ئەم ستراتیژە کرد بۆ پارێزگای هەولێر و بۆ چارەسەکردنی کێشەی نیشتەجێبوون، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ستراتیژە گروپە داهات نزمەکان لەبەرچاودەگرێت و رێگەچارەی گونجاوی دیاریکردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوونی هەژاران و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان. لەکۆتایی وتەکەیدا بەڕێز دکتۆر عەلی سندی سوپاسی رێکخراوی هابیتاتی کرد بۆ هاوکاریکردنی حکومەت لەم هەنگاوە گرنگەدا، هەروەها داوای لێکردن کە بەردەوامبن لەم هاوکارییە بۆ داڕشتنی ستراتیژێکی نیشتەجێکردن بۆ هەموو هەرێمی کوردستان. 

جێگەی ئاماژەیە کە وەزارەتی پلاندانان گرنگیەکی تایبەت دەدات بە کەرتی نیشتەجێکردن و بەهاوکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی ئامار لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ بوژاندنەوەی ئەم کەرتە و ئاوڕادانەوەی شیاو لەو گروپانەی کە ئێستا شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاویان نییە. بڕیارە بەم نزیکانە وەزارەتی پلاندانان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری حکومەتی هەرێم بەهاوکاری رێکخراوی هابیتات ستراتیژی نیشتەجێکردن بۆ هەرێمی کورسستان دابڕێژن. 

مانشێته‌کان

كۆنفرانسى پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانى کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمى كوردستان - عێراق بەڕێوەچوو
Web News 03 May, 2018 

کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەول ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و ئاژانسى كۆرى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (كۆیكا) یاداشتى ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌ى به‌مۆدێرنكردنى سیسته‌مى گرێبه‌ستى گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان
Web News 29 April, 2018 

ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨، د. عه‌لى سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستا ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆچ ره‌وشى ئاواره‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 28 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 28/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
وەزیری پلاندانان سەردانی وڵاتی کۆریای باشور دەکات و چەند کۆبوونەوەیەك ساز دەکات
Web News 19 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 19/10/2015، د.علی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وڵات ...

more
وه‌زیرى پلاندانان و یونسیف پلانى چوار ساڵه‌ى یونسیف تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 08 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 8/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
وەزیری پلاندانان بەشداری لە کۆڕبەندی چوارچێوەی ستراتیژی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەکات
Web News 22 September, 2015 

لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێزدار نێچیرڤان بارزانی رۆژی ٢١/ ٩/ ٢٠١٥ کۆڕبەن ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ته‌كنیكی تۆماركردنى ئاواره‌كان ده‌كات
Web News 17 September, 2015 

له‌ ڕێكه‌وتی 17-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و باڵوێزى نوێى ئوسترالیا له‌ عیراق ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 16 September, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 16-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و یه‌كێتى ئه‌وروپا دوایین ره‌وشى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 15 September, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 15-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
له‌ بیست و پێنجه‌مین كۆنفڕاسى نێوده‌وڵه‌تى ساڵانه‌ى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا له‌ پۆڵه‌ندا: وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا باس له‌ قاره‌مانیه‌تى و نه‌به‌ردى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كه‌
Web News 13 September, 2015 

له‌ ڕێكه‌وتی 2012 /9/9، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
1  |  2
ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.