
له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى په‌ره‌پێدانى
تواناسازى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم- خولى دووه‌م، وه‌زاره‌تى پلاندانان ناوى
كاندیدكراوانى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان راده‌گه‌یه‌نێت كه له خواره‌وه
ئاماژه‌ی بۆ كراوه وه‌كو ئه‌نجامى به‌رایی، ئه‌مه‌ش پاش وردبینى كردنى دۆكیومێنتهكانى
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه له لایه‌ن ده‌زگاكان خۆیانه‌وه وه‌كو كاندیدكراو بۆ
وه‌زاره‌تمان ڕه‌وانه‌كرابوو.
ئێمه له خواره‌وه ئه‌و زانیاریانه‌مان
بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا ناوی سیانى، شوێنى كاركردن، پسپۆریی به‌ده‌ستهاتوو،
بڕوانامه و پسپۆریی داواكراو، وه كۆى خاڵه‌كان كه هه‌ر كاندیدێك به ده‌ستى
هێناوه له كاتى كێبڕكێدا.
بۆ
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه ناویان ده‌رنه‌چووه و هه‌ست ده‌كه‌ن مافیان خوراوه،
یاخود ئه‌وانه‌ى كه ناویان ده‌رچووه و هه‌ڵه‌یه‌ك به‌دی ده‌كه‌ن له‌و زانیاریانه‌ى
كه بڵاومان كردۆته‌وه، ده‌توانن له رۆژى 24-2-2012 تاوه‌كو رۆژى 30-2-2012
سكاڵاكانیان بنێرن. سكاڵاكان راسته‌وخۆ له رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه (فۆڕمى
ئۆنڵاین) له رێگه‌ى فۆڕمێكى تایبه‌ت، كه له خواره‌وه ئاماژه‌ى پێكراوه ده‌نێردرێت
بۆ وه‌زاره‌تى پلاندانان، دواى سه‌یركردنى سكاڵاكان، بڕیارى زانستى له‌سه‌ر ده‌درێت،
دواجار ئه‌نجامى كۆتایی ناوى كاندیدكراوان راده‌گه‌یه‌نرێت.
ليستى ناوى
كاندیدكراوانى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان
ناردنى سكاڵا به‌شێوه‌ى ئۆنلاین