ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

مه‌کۆی گفتوگۆکان

راپرسی راسته‌خۆ

2020 پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان

٢٠٢٠ پڕۆژە هاوبەشەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوە لە ساڵی ٢٠١٣ بەمەبەستی دەستکەوتەکانی دیدگای هەرێمی کوردستان ٢٠٢٠ ئەم دیدگایە ئەولەویاتی سیاسەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوی پینچ ساڵی داهاتو ( ٢٠١٣-٢٠١٧) و پێشکەش دەکات مەبەستی سەرەکی پڕۆژەی ٢٠٢٠ پڕۆژە هاوبەشەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان سوودوەرگرتن لە شارەزایانی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ وەدەستهێنانی ئامانجەکانی دیدگا ٢٠٢٠ بەرێبەریکردنی وەزەارەتی پلاندانان.

کۆ بونەوەی یەکەمی لێژنەی ئاراستەکاری پڕۆژە لە مانکی دەی ٢٠١٤ لەکۆی ٢٢ پڕۆژە ١٣ پڕۆژە پەسەندکرا بەرواری دەست بەکاربوونی پڕۆژەکان بە فەرمی مانگی نوو ٢٠١٤ بو.
پڕۆژەی هاوبەشەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان میکانیزمێکی دارایی یە لەنیوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان ، بە مەبەستی وە دیهێنانی ئامانجەکانی دیدگای ٢٠٢٠.
ئەم میکانیزمە بۆ یەکەم جارە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بەدرێت کە بە هاوبەشی دارایی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنجام دەدرێت .

 


به‌رنامه‌ی (گه‌شه‌پێدانی هاوبه‌ش بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تاکەکەس( کە له‌ نێوان وەزارەتی پلاندانان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بەریوەدەچێت.

١) پرۆژەی " شاره‌ ئارامه‌کان لە شاری سلێمانی "
٢) بەهێزکردنی مێکانیزمەکانی چاودێری، ( پاراستن و دووباره‌ ئاشنا ئه‌و منداڵ و گه‌نجانه‌ی که‌ کێشه‌یان هەیە له‌گه‌ڵ یاسا) وەکو زۆرکردنی هەلی کار بۆ ئەو گەنجانەی کە له‌ زیندان ئازاد کراون.
٣) تێکەڵکردنەوە و دووبارە کونجاندنەوەی جەستەیی و ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی کەمئەندامەکان/قوربانیانی مین وپەروەردەی کۆمەڵایەتی لەبارەی مەترسییەکانی مین و یارمەتیدانی قوربانیان لە کوردستان .
٤) جێبه‌جێکردنی خولی راهێنانی منداڵانی قۆتابخانه‌ له‌ رووی سیسته‌می خوێندن و بیمه‌ی ته‌ندروستی و خواردن.
٥) سه نته ری کوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ی بابەته جەنده رییه کان .
٦) هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌ رێگای به‌ڵگه‌ی زانستی و ئه‌کادیمی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی خه‌ته‌نه‌کردنی کچان. 
٧) په‌ره‌پێدانی هه‌لی کار بۆ گه‌نجانی بێ ئیش و ناسوودمه‌ند ئه‌ویش به‌ کردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ دەست هێنانی شاره‌زایی.
٨) توانادارکردنی رۆلی ئافره‌ت له‌ بواری ئابووری وە کۆمه‌ڵگا له‌ هه‌رێمی کوردستان
٩) په‌ره‌پێدان و پشتگیری کردن له‌ توانای خۆبه‌خشان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کارکردن له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
١٠) باشترکردنی به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری چاودێری و ته‌ندروستی ئاست به‌رز له‌ هه‌رێمی کوردستان.
١١) به‌هێزکردنی تواناکانی پلاندانانی شارستانی و ناوچه‌یی له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
١٢) پرۆگرامی هۆشیارکردنه‌وه‌ی گشتی و په‌روه‌رده‌یی بۆ پاراستن و که‌متر به‌کارهێنای ئاو و به‌رێوه‌بردنی خواسته‌کان.
١٣) بنیاتنانی توانا و پشتیوانی تەکنیکی بۆ ئەنجومەنی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی.

ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.