هه‌واڵه‌کانی وه‌زاره‌ت

ڕۆژ ژمێر

تشرینی دووه‌م 11, 2010
S M T W T F S
1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30

ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ

كۆنفرانسێك بۆ په‌ره‌پێدانى و دابینكردنى نیشته‌جێكردن له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت

Web News 11 November, 2010 
به‌ مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى نیشته‌جێبوون له‌ شارى هه‌ولێر و دانانى پلانى ستراتیژى له‌م بواره‌دا ئه‌مڕۆ 9-11-2010 به‌ ئاماده‌بوون و به‌شدارى هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانى پلاندانان و شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگارى هه‌ولێرو نوێنه‌رى ده‌زگاى وه‌به‌رهێنان و بریكارى وه‌زاره‌تى نیشته‌جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى فیدراڵَى عێراق و دیڤێد ئۆپرۆى شاره‌زاى ئاوه‌دانكردنه‌و نیشته‌جێكردن له‌ ئۆفیسى  UN-HABITA له‌ عه‌ممانى پایته‌ختى ئورده‌ن ، ڕێكخراوى هابیتاتى سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UN-HABITA له‌ كۆنفرانسێكدا پلانى ستراتیژى بۆ نیشته‌جێبون له‌ هه‌ولێر پێشكه‌شى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ له‌ هۆڵى ئه‌كادیمیاى ته‌كنۆلۆژیاى زانیارى له‌ هه‌ولێرى پایته‌خت سازكرا ، سه‌ره‌تا ووتارى هابیتات خوێنرایه‌وه‌
     دواتر به‌رێز د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ووته‌یه‌كیدا باسی له‌ كێشه‌ی نیشته‌جێ به‌ گشتی له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ووتی تاكوئێستا ئه‌و پرۆژانه‌ی تایبه‌ت به‌ نیشته‌جێ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌نجامدراون ته‌نها چینی ده‌وڵه‌مه‌ند ومامناوه‌ند لێی سوودمه‌ندبوونه‌ وچینی كه‌مده‌رامه‌تیش واته‌ ئه‌وانه‌ى داهاتى مانگانه‌یان له‌ 450 دۆلار كه‌متره‌ كه‌ نزیكه‌ی له‌ 60% خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر پێكده‌هێنێت كه‌وا له‌ به‌ر كه‌می داهاتی مانگانه‌یان نه‌یانتوانیوه‌ سوود له‌م پرۆژه‌ نیشته‌جێیانه‌ وه‌ربگرن و ووتى وه‌زاره‌تی پلادانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نیشته‌جێ چینی كه‌مده‌رامه‌ت هه‌وڵده‌دات به‌ پلانێكی ستراتیژی ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ری بكات .

      پاشان هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رێزان وه‌زیرانی  شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگارى هه‌ولێرو نوێنه‌رى ده‌زگاى وه‌به‌رهێنان و بریكارى وه‌زاره‌تى نیشته‌جێكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى فیدراڵَى عێراق ووتارى خۆیان خوێنده‌وه‌و ئاماژه‌یه‌یان به‌ ڕۆڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى نیشته‌جێبوون له‌ هه‌رێمى كوردستان و دانان و په‌یڕه‌وكرنى سیاسه‌تى گونجاو و پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان و دروست كردنى چه‌ندین هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون به‌تایبه‌تى ده‌وڵه‌تى عێراق بوارى نیشتجێبوونى زۆر فه‌رامووش كردبوو و به‌تایبه‌تیش ئاماژ به‌ پلان و ستراتیژیه‌تى نیشته‌جێبوون له‌كوردستان به‌گشتى و له‌ پایته‌ختى هه‌رێم كرا كه‌ مه‌به‌ستى كارى ڕێكخراوه‌كه‌ بوو ، دواتر چه‌ندین پرۆژه‌ وه‌كو ئه‌زموون له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان نمایشكران و دانیشتى یه‌كه‌مى كۆنفرانسه‌كه‌ كۆتایى هات و له‌ دوو ڕۆژى داهاتووشدا به‌درێژى گفتوگۆو لێكۆڵینه‌وه‌ و داڕشتنى پلانى زیاتر ده‌خرێته‌ ڕوو شیاوى ئاماژه‌ پێدانه‌ نوێنه‌رو شاره‌زایانى زۆربه‌ى دامه‌زراوه‌وه‌كانى حكومه‌تى كوردستان و UN-HABITA  به‌شداربوون .

مانشێته‌کان

كۆنفرانسى پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانى کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمى كوردستان - عێراق بەڕێوەچوو
Web News 03 May, 2018 

کۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەول ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و ئاژانسى كۆرى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (كۆیكا) یاداشتى ده‌ستپێكردنى پڕۆژه‌ى به‌مۆدێرنكردنى سیسته‌مى گرێبه‌ستى گشتى له‌ هه‌رێمى كوردستان
Web News 29 April, 2018 

ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٨، د. عه‌لى سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستا ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆچ ره‌وشى ئاواره‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 28 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 28/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
وەزیری پلاندانان سەردانی وڵاتی کۆریای باشور دەکات و چەند کۆبوونەوەیەك ساز دەکات
Web News 19 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 19/10/2015، د.علی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وڵات ...

more
وه‌زیرى پلاندانان و یونسیف پلانى چوار ساڵه‌ى یونسیف تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 08 October, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 8/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
وەزیری پلاندانان بەشداری لە کۆڕبەندی چوارچێوەی ستراتیژی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەکات
Web News 22 September, 2015 

لە ژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێزدار نێچیرڤان بارزانی رۆژی ٢١/ ٩/ ٢٠١٥ کۆڕبەن ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ته‌كنیكی تۆماركردنى ئاواره‌كان ده‌كات
Web News 17 September, 2015 

له‌ ڕێكه‌وتی 17-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و باڵوێزى نوێى ئوسترالیا له‌ عیراق ڕه‌وشى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 16 September, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 16-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
وه‌زاره‌تى پلاندانان و یه‌كێتى ئه‌وروپا دوایین ره‌وشى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
Web News 15 September, 2015 

له‌ڕێكه‌وتی 15-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كور ...

more
له‌ بیست و پێنجه‌مین كۆنفڕاسى نێوده‌وڵه‌تى ساڵانه‌ى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا له‌ پۆڵه‌ندا: وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى مالۆپۆڵساكا باس له‌ قاره‌مانیه‌تى و نه‌به‌ردى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كه‌
Web News 13 September, 2015 

له‌ ڕێكه‌وتی 2012 /9/9، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كو ...

more
1  |  2
ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان | پلانى ستراتیجى | پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم | هاوکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان | ئاماری هه‌رێم | په‌ره‌پێدانی مرۆیی | پۆلێنکردنی به‌ڵێنده‌ران | به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گرێبه‌سته‌ گشتييه‌كان
لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هێلکاری ماڵپه‌ر | پرسیاره‌ هه‌میشه‌ ئاراسته‌کراوه‌کان | هه‌واڵنامه‌کان | په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ | چوونه‌ ژووره‌وه‌
Copyright © 2012 Ministry of Planning / Kurdistan Region.
Powered by Synergy Portal Technology.