له ڕێكهوتی 17/2/2015، د. على سندى وهزیرى پلاندانانى حكومهتى ههرێمى كوردستان، پێشوازیكرد له بەڕێز (کازویا نەشیدە) ، باڵیۆزی وڵاتی ژاپۆن لە عێراق بە ئامادەبوونی د. (فەرهاد ئەتروشی)، پارێژگاری دهۆك و د. (سامی ئەحمەد) ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی لە شاری هەولێر. له كۆبوونهوهكهدا باس له هاوكاریەکانی وڵاتی ژاپۆن کرا بۆ هەرێمی کوردستان، ئەم هاوکاریانە بەرز نرخێنران کە بریتین لە یارمەتی مرۆیی بۆ ئاوارەکان، هەروەها هاوکاری و پڕۆژەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی هەرێمی کوردستان.
لە لایەن خۆیەوە د. علی سندی سوپاسی گەل و حکومەتی ژاپۆنی کرد بۆ هاوکاریە بەردەوامەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها سەرەخۆشی خۆیشی بۆ هەردوو بارمتە ژاپۆنیەکە دوپات کردەوە کە لە لایەن دەوڵەتی تیرۆریستی داعشەوە بوونە قوربانی.
شایانی باسە لە لایەن وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمەوە ئاماژە بە ڕاپۆرتی بانکی نێودەوڵەتی کرا بۆ بەرچاو ڕوونی وڵاتی ژاپۆن کە یەکێکە لە ووڵاتە کۆمەکبەخشەکان بە مەبەستی بەردەوام بوونیان لە هاوکاریەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیرکردنی بارودۆخەکە کە بە هۆی هاتنی ژمارەیەکی یەکجار زۆری ئاوارەی عێراقی و پەنابەری سوری بۆ هەرێمی کوردستان.
تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە واژۆ کردن لە سەر دوو پڕۆژەی وڵاتی ژاپۆن بۆ ئاوارە و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. پرۆژەی یەکەم بریتیە لە ناردنی 10 ئۆتۆمبێلی ئەمبولانس بۆ پارێزگای دهۆك، هەروەها پڕۆژەی دووەم بریتیە لە نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی نانەکەلی لە شاری هەولێر.