
ئه‌مڕۆ 10-4-2012، دكتۆر على سندی، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له شاندێكى بانكى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكایه‌تى خاتوو ماریا هیلین بركنل، نوێنه‌رى تایبه‌تى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له عیراق،و شاندی یاوه‌رى.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌و چالاكیه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى كه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن تاوتوێكرا، به‌تایبه‌تى پڕۆژه‌ى سیسته‌مى فریاكه‌وتنى ده‌ستبه‌جێ له كه‌رتى ته‌ندروستى، پڕۆژه‌ى ئاوى خهباتو ئیفراز چوار له كه‌رتى ئاو‌و ئاودێرىو پڕۆژه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى دارایى گشتى. هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر پڕۆژه‌ى ستراتیژیه‌تى هاوبه‌شى وو‌ڵاتى كه بانكى نێوده‌وڵه‌تى سه‌رقاڵى ئامادهكردنیهتى بۆ جێبه‌جێكردنى له عیراق‌و هه‌رێمى كوردستان. ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژارییه له ووڵاتدا بۆیه بواره سه‌ركییه‌كانى ژیان‌و گوزه‌رانى له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك پڕۆژه‌كانى ژێرخانى، ره‌خساندنى هه‌لى كار، ئاو‌و ئاوه‌ڕۆكان، كشتوكالأو ئاودێرى، گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام، ئاماده‌كارى بۆ گۆرانكارى كه‌شوهه‌وا، وهتد، هه‌ر له‌م پڕۆژه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ گشت ناوچه‌كان كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، دكتۆر على سندى ئه‌م پڕۆژانه‌ى بهرزنرخاندو گرنگییه‌كانى خسته‌ڕوو بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانى هه‌رێم، و هاوكات هاوكارىو هه‌ماهه‌نگى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و وه‌زاره‌تى پلاندانانى دووپاتكرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژانه‌و هه‌ر پڕۆژهیك كه خزمه‌تى زیاتر‌و باشتر به هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ینێت.