لهڕێكهوتی 19/10/2015، د.علی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وڵاتی کۆریای باشوری کرد بە مەبەستی سازدانی چەند کۆبوونەوەیەك سەبارەت بە پڕۆژەی پەیمانگای کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی (KIPA) و بەردەوامی و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی هەردوولا. لە سەردانی یەکەمیدا بۆ پەیمانگای ناوەندی راهێنانی فەرمانبەران (COTI) لەگەڵ بەڕێز دکتۆر ئۆك دۆنگ-سوك سەرۆکی پەیمانگاکە کۆبوویەوە، کە تیایدا وەزیری پلاندانان سوپاس و پێزانینی خەڵك و حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە وڵاتی کۆریا بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە رووی پەرەپێدانی مرۆیی و لایەنەکانی تر. لە لایەکی تر باس لە بەردەوامی پەیوەندیەکانی نێوانی پەیمانگای COTI و وەزارەتی پلاندانان کرایەوە، بۆ ئەم مەبەستە هەردوولا واژۆیان لەسەر نامەیەك کرد بۆ رێکخستنی کار و چالاکیەکانی داهاتووی پەیمانگاکە بۆ هەرێمی کوردستان.
سەردانی دواتری بەڕێز وەزیری پلاندانان لە وڵاتی کۆریا بۆ پەیمانگای توێژینەوەی کۆریا بۆ ژێرخانی ئابوری (KRIHS) بوو کە تیایدا چاوی کەوت بە بەڕێزان دکتۆر کیم جۆنگئون سەرۆکی پەیمانگای ناوبراو ودکتۆر چەنگ ئیلهۆ بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی بۆ پەرەپێدانی گشتی. لەم سەردانەدا وێڕای جەختکردنەوە لە پەیوەندیەکان، باس لەو پێشکەوتنە کرا لە کۆریای باشور لە رووی پەرەپێدانی ژێرخان و یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان.