وه‌زاره‌تى پلاندانان ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى پێشخستنى كه‌رتى كشتوكاڵ پێشكه‌شه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ده‌كات، د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت گرنگى زیاتر به كه‌رتى كشتوكاڵ ده‌ده‌ین و پاڵپشتى هه‌نگاوه‌كانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ده‌بین به‌ئامانجى باشتركردنى به‌رهه‌مى ناوخۆى و پێشخستنى ئه‌و كه‌رته له‌هه‌رێمى كوردستان" ئه‌م ووتانه‌ى وه‌زیرى پلاندانان له‌میانى پێشوازى كردنى له بێگه‌رد تاڵه‌بانى وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو هات كه ڕۆژی یەکشەمە 17-11-2019 سه‌ردانى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد"
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه بریكار و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت ئاماده‌بوون" وه‌زیرى پلاندانان ڕاپۆرتى "هه‌ڵسه‌نگاندنى كه‌رتى كشتو‌كاڵى له هه‌رێمى كوردستان: شرۆڤه‌كردنى به‌رهه‌مه‌كان" سه‌رچاوه‌كانى ئاو و ئاودێرى و زنجیره به‌ها" كه‌به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوى (UNDP) و (FAO)و به‌هاوكارى دارایى كونسولخانه‌ى گشتى شانشینى هۆڵه‌ندا له‌هه‌ولێر و ئاژنسى گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌مریكى (USAID) ئاماده‌كراوه له‌و پێناوه‌ش وه‌زیرى پلاندانان داواى لێ‌كردن پێداچونه‌وه‌ى پێویست ئه‌نجامبدرێت بۆ ڕاپۆرته‌كه و بتوانرێت پلانێك ئاماده‌بكرێت بۆ جێبه‌جێ كردنى ڕاسپارده‌كات كه له‌ڕاپۆرته‌كه پێشنیازكراون.
دواتر وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو سوپاسى وه‌زاره‌تى پلاندانیان كرد بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنى ئه‌م ئه‌ركه و ئاماده‌كردنى ئه‌م ڕاپۆرته" ڕاشى گه‌یاند خوێندنه‌وه پێویست بۆ ڕاپۆرته‌كه ده‌كه‌ن و هه‌ڵده‌ستین به‌ئاماده‌كردنى پلانى پێویست بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و ڕاسپاردانه‌ى ئاماژه‌ى بۆ كراوه به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌وپێش بردنى كه‌رتى كشتوكاڵ له‌هه‌رێمى كوردستان.
پاشان وه‌زیرى پلاندانان باسى له‌گرنگى ڕاپۆرته‌كه كرد كه ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م راپۆرته بریتیه له هه‌لسه‌نگاندنى دۆخى گوزه‌رانى جووتیارانى بواره جیاجیاكانى كشتوكاڵ به‌تایبه‌ت به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان " ئاژه‌ڵدارى ، ماسى ، به‌رهه‌مه ئاوییه‌كان ، سه‌رچاوه‌كانى دارستان له‌ناوچه گوندنشینه‌كان له‌گه‌ڵ نیشاندانى زنجیره‌ى به‌هاى پێویست بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان ، ئاسته‌نگه‌كان ، پێداویستییه‌كان ، پێشنیاركردنى چاره‌سه‌ر بۆیان.