ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
ياسای وه‌زاره‌ت
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌وه میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان- عیراق
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه(1)ى مادده‌ی (56) له یاسای ژماره(1)ی ساڵی (1992)ی هه‌مواركراو له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان – عێراق له دانیشتنی ژماره (5)ى رۆژی (13/9/2006) ی‌دا بریارى دانانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌ی دا:
یاسای ژماره (7)ى ساڵی /2006
یاسای وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه، واتاكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه:
یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان- عێراق.
دووه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم.
سێیه‌م: وه‌زیر: وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم.
چواره‌م: بریكار: بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان.
پێنجه‌م: مه‌ڵبه‌ند: مه‌ڵبه‌ندی پێشخستنی كارگێری.
مادده‌ی دووه‌م:
وه‌زاره‌ت وه‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ:
یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پلانه‌كانی په‌ره‌پێدانی هه‌رێم و پێشخستنی له ڕووی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی و رۆشنبیرییه‌وه، له ژێر ڕۆشنایی پێداویستییه هه‌نووكه‌یی یه چاوه‌روان كراوه‌كانی كۆمه‌ڵَگا.
دووه‌م: به به‌شداربوونی وه‌زاره‌ته‌كان و كه‌رته حكومییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت، تێكرای ئاماژه‌كانی پلانه درێژ و مامناوه‌ند كورت خایه‌نه‌كان ئاماده ده‌كات به‌و ئامانج وسیاسه‌تانه‌شه‌وه كه‌له خۆی ده‌گرێت.
سێیه‌م: ئاماده كردنی پلان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه جۆراجۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هه‌ماهه‌نگیی له گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و دام‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
چواره‌م: پلان بۆ وه‌به‌رهێنانی حكومی داده‌نێت و پاره‌ی ته‌رخانكراوی وه‌به‌رهێنه‌كی(الاسپماریه) له بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تدا پێشنیاریش ده‌كات و به پێی پارێزگا و ناوچه شارنشین و دێهات نیشنه‌كان دابه‌ش بكرێ و ره‌چاو كردنی گرنگتربوون( الاولویه) له دیاركردنی پرۆژه‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه كه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كی(الاسپماریه) دارایی ده‌كرێن(تمویل) به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ گشت ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌دا كه په‌یوه‌ندیدارن وبه دواداچوونی باش جێبه‌جێ كردنیان.
پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی گشتگیر و درێژخایه‌ن و كورت خایه‌ن و ساڵانه بۆ سازكردنی هێزی كاری مرۆیی پێویست به هاوكاری زانكۆ و ده‌زگاكانی فێركردن.
شه‌شه‌م: هاوكاری كردنی له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكوومییه‌كان له ئاماده‌كردنی لێكوڵینه‌وه‌ی پێویست بۆ به‌ره‌و پێش بردنیان و تازه‌كردنه‌وه و باشتركردنی رێكخستی ئیداری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانستی راپه‌ڕاندنی كارتیایاندا و گه‌شه‌پێدانی توانستی سه‌ركرده ئیداری و هونه‌رییه‌كان و مه‌شق پێدانی ئاسته جۆربه‌جۆره‌كان.
حه‌وته‌م: كاركردن بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی له نێوان سه‌رچاوه‌كانی ده‌رامه‌ت و پێداویستیه‌كانی گه‌شه‌پێدان به دانانی پره‌نسیپ وئاراسته‌ی گشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ستراتیجیه‌تی گه‌شه‌پێدانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌شته‌م: بایه‌خدان به دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ئه‌لیكترۆنی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، دامه‌زراندنی بانكی زانیاری و پێرۆكردنی شێوازی روون و دیار (شفاف) له دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ده‌زگاییدا.
نوێه‌م: به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی پاره‌ده‌ر و یاریده‌ی هونه‌ری له ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه به‌خشه‌ره‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداری كردن له‌و دانوستانانه‌ی كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌خشه‌ره‌كاندا به‌رێوه‌ده‌چێ، تابه‌ڵینه‌كانی خۆیان ببنه سه‌ر و یارمه‌تی و به‌خششن و قه‌رزیان لێ وه‌ده‌ست كه‌وێ و به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری هه‌رێمدا پرۆژه‌كانی هه‌رێمی پێ دارایی بكرێ)تمول.)
ده‌یه‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانی خۆماڵی بیانی، بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌شه‌پیدانی ئابووری هه‌رێمدا به‌شداری بكه‌ن، هه‌روه‌ها سیاسه‌ت و رێگاكانیش پێشنیاز ده‌كا كه ئه‌م كه‌رته چالاكتر بكات به هاوكاریی ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌كانی حكومه‌ت،
یازده: به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌زگای مه‌ركه‌زی پێوه‌كاری (التقیس) و كۆنترۆلی جۆره‌كی (النوعیه) وه‌زاره‌تی پلاندانان و هاوكاری و گه‌شه‌پیدانی عێراقى فیدرالدا سیسته‌مێكی نیشتمانی بۆ پێوه‌ركارى و كۆنترۆڵی جۆره‌كی له هه‌رێمدا پێرۆ ده‌كات و پشت به مه‌واسفاتی عێراقی جیهانیش ده‌به‌ستێت و چاودێری به كارخستیان ده‌كات و پشكنین و شیكردنه‌وه‌و لیكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پێوه‌ره‌كانی و كۆنترۆلی جۆره‌كی ئه‌نجام ده‌دات و ئامۆژگاری ده‌دات له باره‌ی ئه‌م مه‌سلانه‌وه به هه‌موو لایه‌كی حكومی و ئه‌هلی له هه‌رێمدا، گه‌ر بیانه‌وێ.
دوازده: كرداره‌كانی ئامار (احصا‌و)له هه‌رێمدا به جێ دێنێ كه په‌یوه‌ندیان به سه‌رژمێرییه گشتییه‌كانی دانیشتوانی هه‌رێم و خانووه‌كان روِوپێوی ئاماده‌یی تایبه‌ت به كه‌رته جۆر به جۆره‌كانی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، ئه‌م كاره‌ش به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌زگای عیراقی فیدرال، به‌جێ دێنێ.
سیازده: له كاتی ئاماده‌كردنی پلان و به‌رنامه‌كانی وه‌زارته‌كه‌دا، سه‌لامه‌تی ژینگه‌ی هه‌رێم ره‌چاو ده‌كات.
پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌ت له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
یه‌كه‌م:-وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و به‌رپرسی ئیش و كار‌و ئاراسته كردنی سیاسه‌ت و سه‌رپه‌شتی و چاودێری ده‌كات و هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش په‌یوه‌ندیان به ئه‌رك و فه‌رمان و پێكهاته سه‌لاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری و دارایی و ئیداری و رێكخستی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به پێی ئه‌م یاسایی له وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چن و به سه‌رپه‌رشتی خۆی جێ به‌جێ ده‌كرێن، به‌رامبه‌ر به ئه‌نجوونی وه‌زیرانیش به‌رپرسه، وه‌كو ئه‌ندامێكی ده‌ستبه‌ر له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا، وه‌زیر بۆی هه‌یه هه‌ندێك له سه‌لاحییاتی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت یان به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان یان به هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی دیكه بسپێردرێت كه خۆی به باشی بزانێت.
دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوارچێوه‌ی سه‌لاحییاتدا كه پێی ده‌سپێردرێ، یاریده‌ری وه‌زیر ده‌دات له ئاراسته كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌شتیكردنی كاروباره‌كانیدا، به مه‌رجێك بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت و خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆر بێت.
سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌ری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڕێوه‌ی ده‌با، بروا نامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێت و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
چواره‌م: نوسینگه‌ى بریكارى وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رى به پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر، به‌ڕێوه‌ى ده‌با.بروانامه‌یه‌كى به‌رایى زانكۆى هه‌بى ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ى ده‌ده‌ن.
پێنجه‌م: راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نییه، مه‌رجیشه بروانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیان هه‌بێت و خاوه‌ن ئه‌زموون و كه‌ر ده‌ش (ممارسه) بن.
شه‌شه‌م: ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم: فه‌رمانبه‌رێ به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، بروانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ، ئه‌رك و فه‌رمانی خۆی به پێی سه‌لاحیاتی كه پێى ده‌سپێردرێ، هه‌ڵده‌سورێنێ.
حه‌وته‌م: ده‌سته‌ی پێوه‌ركاری(التقیس) و كۆنترۆلی جۆره‌كی له هه‌رێمدا: فه‌رمانبه‌ری به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، بروانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆ هه‌بێ، ئه‌رك و فه‌رمانی خۆیشی به پێی سه‌لاحییاتی كه پێی سپێردراوه هه‌ڵده‌سورێنێ و به‌رێوه‌به‌راتییه‌كانى پێوه‌ركاری و كۆنترۆلی جۆری له پاریزگاكان وابسته‌ی ده‌بن.
هه‌شته‌م: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كاروباری كارگێری و دارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا، بروانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێ ئه‌رك و فه‌رمانی زامنكردن و رێكخستنی پێداویستییه‌كانی كار، ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له‌م به‌ڕێوه‌به‌راتییانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
أ--به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری كارگێری.
ب-- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری دارایی.
ج- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی.
د- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان.
ه- به‌شی پۆلینكردنى(مقاوله‌كان) به‌ڵێنده‌ره‌كان.
نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاماده كردن و هه‌ماهه‌نگیی كردنی پلانه‌كان.
گه‌شه‌پیدان: به‌ڕیۆه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به مه‌رجی بروانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت، له‌م به‌ڕێوه‌به‌راتییانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
أ-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدان.
ب--به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی ئابووری.
ج-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی كشتوكاڵی.
د-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی پیشه‌سازی.
ه-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلان دانانی گه‌شتیاری.
و-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانانی بیناسازی و نیشته‌جێ و خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ى-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان بۆ گواستنه‌وه‌ی و گه‌یاندن
ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پلاندانانی پرۆژه‌كانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنه‌كی: به‌ڕێوه‌به‌رێَكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به مه‌رجێك بروانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت و پێك دێت له‌م به‌ڕێوه‌به‌راتییانه‌ی خواره‌وه:
أ--به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لیكۆلینه‌وه‌ی گرنگتربوونی (الاولویه) پرۆژه‌كان).
ب-- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌ش كردنی پرۆژه‌كان.
ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكێتی (جدوی ) پرۆژه‌كانی گه‌شه پێدان.
یازده: به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به‌مه‌رجێ بروانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت، له‌م به‌رێوه‌به‌راتییانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
أ- مه‌ڵبه‌ندی هه‌رێم بۆ پێشخستنی كارگێری
ب- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌تی هێزی كار‌و كارپێكردن.
ج- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن.
د- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی په‌رپێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ه- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنۆلۆجیای زانیاری.
دوازده: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاری و په‌ره‌پێدان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به مه‌رجێ بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی هه‌بێت و له‌م به‌ڕێوه‌به‌راتییانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
أ- به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان.
ب-به‌ریوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی كاروباری وڵاته به‌خشه‌ره‌كان و رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان.
ج- به‌ریوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌ته‌كانی هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنان.
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه گرێبه‌ست بكات له‌گه‌ڵ كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وی و له‌وانه‌ی خاوه‌ن پسپۆری و شاره‌زان له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رك و فه‌رمانانه‌ی كه پێیان ده‌سپێردرێت و بۆ ئه‌و ماوه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت ئه‌ویش بۆ جێ به‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت و ماف و پابه‌ندیه‌كانیان له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه دیاری ده‌كرێت پاش ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: فه‌رمان و ئه‌ركه‌كان و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێرۆیه‌ك دیاری ده‌كرێت.
دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌ربه‌رایه‌تی و به‌ش و هوبه‌ری نوێ بكاته‌وه، یان تێكه‌ڵاویان كات، یان پووچه‌ڵیان بكاته‌وه، له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت و به پێی پێویستی كاره‌كانی.
سییه‌م: وه‌زیر بۆى هه‌یه رێنمایى پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكارى جێبه‌جێ كردنى حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه بێت.
مادده‌ی حه‌فته‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایی كاری پێ ده‌كرێت له رۆِژی ده‌رچوونییه‌وه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) بڵاو ده‌كرێته‌وه.
عه‌دنان ره‌شاد موفتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
كوردستان- عێراق
هۆی ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه)
له‌به‌ر تازه دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تیك له حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بۆ دانانی پلانی گه‌شه‌پیدانی هه‌ریم و به‌ره‌و پیش بردنی له رووی ئابووری و كومه‌ڵایه‌تی و مرۆیی و رۆشنبیری یه‌وه له‌ژیر رۆشنایی پیداویستیه هه‌نووكه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی و ئه‌وه‌ی پیشبینی ده‌كرین"هه‌روه‌ها هاوكاری كردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له ئاماده‌كردنی لیكولێنه‌وه‌ی پیویست بۆ به‌ره‌و پیش بردنی و نوێ كردنه‌وه‌ی و به‌ریوه‌بردنی ستراتیجیه‌تی په‌ره‌پیدانی ئابووری و كومه‌لایه‌تی و چاره‌سه‌ركردنی كیشه كومه‌لایه‌تییه جوراوجوره‌كان و سازكردنی هیزی مرۆیی. بۆیه به پیویست زانرا یاسایه‌ك ده‌ربكری فرمان و ئامانجه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌تی و به‌ریوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیاری بكات و فرمانی هه‌ریه‌كیكیان ریك بخات.بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه ئه‌م یاسایه ده‌ركرا.
تیبینی: ئه‌م یاسایه دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان، وه له ژماره(63) ی سالى شه‌شه‌م – رۆژی 21/1/2007 رۆژنامه‌ی (وه‌قایقی كوردستان) بلاوكراوه‌ته‌وه.