
ڕۆژی یەکشەمە ٢٨-٧-٢٠١٩ د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم پێشوازى له ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانى حزبى و حكومى و كه‌سایه‌تیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد. له‌دیداره‌كاندا وه‌زیرى پلاندانان راى گه‌یاند قۆناغی زۆر سه‌ختمان تێپه‌راند و به‌هه‌وڵ و هیمه‌تى هه‌موو لایه‌ك. وتیشى بۆ قۆناغی داهاتوومان به‌یه‌كه‌وه ده‌توانین زاڵبین به‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى دێنه پێشمان.
د.دارا ره‌شید باسى له‌وه‌شكرد ده‌بێت سیاسه‌ت و كارى داهاتوومان بۆ خزمه‌ت و پێشخستنى توانا مرۆییه‌كانى فه‌رمانبه‌ران بێت تا له‌و رێگه‌یه‌وه ئاستى رۆشنبیرى و فكریان به‌رزبكرێته‌وه بۆئه‌مه‌ش پێویستمان به توانا و لێهاتوویی كه‌سانى پسپۆر و شاره‌زای ناوخۆى هه‌رێم و ده‌ره‌وه هه‌یه بۆئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر دارشتنى پلانێكى تۆكمه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
له‌به‌شێكى تر‌ى دیداره‌كانیدا وه‌زیرى پلاندانان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد بۆ چوارساڵى داهاتووى وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پته‌وكردنى هه‌ماهه‌نگیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ریكخرا و ئاژانسه نێوده‌وڵەتییە‌كان به‌و ئامانجه‌ی باشترین پرۆژه و به‌رنامه له‌هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ین. دواتر د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان تیشكى خسته‌سه‌ر رۆڵى وه‌زاره‌ت له سێكته‌ره جیاجیاكان كه ته‌نها كارى دارشتنى پلان نابێت بۆ دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت به‌ڵكو رۆڵ و كارى چاودێرى و به‌دواداچونیش ده‌كات بۆئه‌وه‌ى ئه‌و خزمه‌تانه‌ى پێشكه‌ش ده‌كرێن شایسته‌ى دانیشتوانى هه‌ێمی كوردستان بێت. له‌كۆتاییشدا وه‌فدى میوان پاڵپشتی خۆیان دووپاتكرده‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنى پلانه‌كانى داهاتووى وه‌زاره‌ت و سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم.