له‌ڕێكه‌وتی 28/7/2015، د. على سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له ئاكهارد بڕۆزه، كونسوڵى گشتى كۆمارى ئه‌ڵمانیا له عیراق، و ئیكه هێندرێك، كونسوڵى ئهلمَانیا له هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت، و شاندى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به گشتى و هه‌رێمى كوردستان و عیراق به تایبه‌تى كرا، و تیشك خرایه سه‌ر ره‌وشى ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كان له هه‌رێمى كوردستان و دابینكردنى پێداویستیه‌كانیان، هه‌روه‌ها كاریگه‌رى ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌ى كه له ئاكامى شه‌ڕى گروپى تیرۆریستى داعش و هاتنى به لێشاوى ئاواره‌كان له ناوچه‌كانى تر‌ى عیراق، و بڕینى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه هاتۆته ئاراوه له‌سه‌ر بارى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى كوردستان. له‌م میانه‌دا وه‌زیرى پلاندانان باسى له گرنگى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و هاوكارى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كرد چونكه پێداویستیه‌كانى ئاواره‌كان رۆژ به رۆژ له زیادبوندایه له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌تواناى خۆى له هه‌وڵى به‌رده‌وامى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ئه‌م قه‌یرانه دایه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، باڵوێزى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه له نزیكه‌وه ئاگادارى ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ن و ستایشى رۆڵى حكومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵویسته مرۆییه بێ وێنانه‌ى نیشانى جیهانیاندا له‌م باره‌یه‌وه، هه‌روه‌ها هاوكارى و پشتگیرى ووڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان له بوارى جۆراوجۆردا دووپاتكرده‌وه...