پلانى ستراتیجى
ئاگادارکردنهوهی ئێمهیڵ
مهکۆی گفتوگۆکان
راپرسی راستهخۆ
بهڕێوهبهرایهتی پلاندانانی ئابووری
یەكێكە لە بەرێوەبەرایەتیەكانی ناو بەرێوەبەرایەتی گشتی پلاندانانی ستراتیجی لە وەزارەتی پلاندانان كە لەچوار بەش پێك دێت كەبریتین لە
1- بەشی پلاندانانی پیشەسازی.
2- بەشی پلاندانانی وەبەرهێنان.
3- بەشی پلاندانانی كشتوكاڵی.
4- بەشی پلاندانی گەشتوگوزار و شوێنەوار.
ژمارەی كارمەندانی ئەم بەرێوەبەرایەتییە چوار كارمەندە.
كارنامەی بەرێوبەرایەتی پلاندانانی ئابووری
1- سەرپەرشتی كردنی كاری كارگێری رۆژانەی كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی.
2- پێشنیاركردنی خول و پێداویستیە مەعریفی و ماددی و هونەرییەكانی بەرێوبەرایەتی و پاڵاوتنی كارمەندان بۆ خولەكان.
3- دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ پسپۆرانی ئەكادیمی وزانستی لە بوارەكانی ئابووری و كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار وشوێنەواردا بە ئامانجی سوود بینین لە تواناو شارەزاییەكانیان لە رەسمكێشانی سیاسەتە ئابووریەكان و ئامادەكردنی پلاندانانی ئابووریدا.
4- درووستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی ئامار وبەرێوبەرایەتیەكانی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بە پلاندانانی ئابووری بە شێوەیەكی بەردەوام لە پێناو وەرگرتن وئاڵوگۆركردنی ئامار وزانیاری و بەژداربوون لە ئامادەكردنی پلانی وەزارەتەكان لەو بابەتانەی پەیوەستن بە پلاندانانی ئابووری و بەشەكانی بەرێوبەرایەتی.
5 - بەژداریكردن لە ئامادەكردنی بوددجەی وەبەرهێنانی حكومەت.
6- بەژداربوون لە ئامادەكردنی پرۆژەی بودجەی ساڵانەی وەبەرهێنانی وەزارەت و حكومەت .
7- هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوبەرایەتیەكانی ناو بەرێوبەرایەتی گشتیمان لە ئامادەكردنی پلانی ستراتیجی وكارە گشتیەكاندا.
8- بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری ئابووری لە رێگای كەناڵەكانی راگەیاندنی بینراو نوسراو بیستراوەوە بەتایبەتیش لەوەی پەیوەستە بە سیاسەت و ئاراستە نوێیەكانی ئابووری حكومەتەوە.
9- رونكردنەوەو لێدوانی ئابووری سەبارەت بە باس وپێشهات و قەیرانە ئابووریەكان ئەگەر لەسەرەوە تەكلیفكراین.
10- ئاراستەكردنی سەرۆك بەشەكان بۆ كارە پێویستەكان.
11- نوسین وئامادەكردنی راپۆرتی زانستی لەسەر بابەتە ئابووریە پێویستەكان.
12- هەركار وفەرمانێكی تر كەلەسەرەوە ئاراستەمان بكرێت.
بەشی پلاندانانی پیشەسازی
1- بەدواداچونی جێبەجێكردنی پلانی پەرەپێدانی ساڵانەی پیشەسازی كەلە لایەن وەزارەتی پیشەسازی وە پێشكەش دەكرێت.
2- هەماهەنگی كردن لەگەڵ ب.گ پلاندانانی پیشەسازی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی لەوەی پەیوەستە بە روپێوی كەرتی پیشەسازی و ئامادەكردنی پلانی ساڵانە و درێژخایەن بۆ كەرتی پیشەسازی شكردنی راپۆرت لەو بوارەوە.
3- هەماهەنگی كردن لەگەڵ غورفەكانی بازرگانی و پیشەسازی و رێكخراوو سەندیكا ئابوریەكان لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە كەرتی پیشەسازی لە كوردستاندا.
4- هەماهەنگی كردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پێناو پەرەپێدانی ژێرخانی كەرتی پیشەسازی لە كوردستاندا.
5- پێشنیاركردن بۆ هەمواركردنی هەموو ئەو یاساو رێسایانەی كە كۆسپن لەبەردەم پێشكەوتنی كەرتی پیشەسازی هەرێم.
6- ئامادەكرنی بنەمای ئامار وداتاكانی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمدا.
بەشی پلاندانانی وەبەرهێنان
1- پێشكەشكردنی راو سەرنجەكان لەسەر دابەشبونە جوگرافیەكانی وەبەرهێنان و چاككردنی ژینگەی وەبەرهێنان لە كوردستاندا.
2- دیاركردنی ئەولەویەتە پێویستەكان بۆ كەرتە ئابووریەكان لە پێناو ئاراستە كردنی هەلەكانی وەبەرهێنان بۆ ئەو كەرتانە.
3- هەماهەنگی كردن لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان لە ئامادەكردنی پلانەكانی پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە كوردستان.
4- بەژداریكردن لە كۆر سیمینار وخولەكانی تایبەت بە وەبەرهێنان.
بەشی پلاندانانی گەشت و گوزار وشوێنەوار
1- هەماهەنگی كردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئامادەكردنی پلانەكانی پەرەپێدانی كەرتی گەشتو گوزار و شوێنەوار.
2- بەدواداچونی جێبەجێكردنی پلانی پەرەپێدانی ساڵانە لە لایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە وەهەروەها پێشكەشكردنی راپۆرت لەو بوارەوە.
3- پێشكەشكردنی راپۆرتی زانستی لەسەر بەرەوپێشبردنی كەرتی گەشتوگوزار وشوێنەوار لە كوردستاندا.
4- بەژداریكردن لە كۆر سیمینار وخولەكانی تایبەت بە كەرتی گەشتیاری وشوێنەوار.
بەشی پلاندانانی كشتوكاڵ
1- هەماهەنگی كردن لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ لە ئامادەكردنی پلانەكانی پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ و سامانەكانی ئاو.
2- پێشكەشكردنی راپۆرتی زانستی لەسەر بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ لە كوردستاندا.
3- بەدواداچونی جێبەجێكردنی پلانی پەرەپێدانی ساڵانە لە لایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوەوە وەهەروەها پێشكەشكردنی راپۆرت لەو بوارەوە.
4- هەماهەنگیكردن لەگەڵ پسپۆران و مامۆستایانی زانكۆ هەروەها بەژداریكردن لە كۆر سیمینار وخولەكانی تایبەت بە كەرتی كشتوكاڵ.