له ڕێكه‌وتی8/2/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له خاتوو لیزا گراند، جێگرى نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق، وشاندى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌یه‌كدا، كه به بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى لیزا گراند بوو وه‌ك جێگرى نوێى نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق له شوێنى خاتوو جاكلین بادكۆك، باس له هه‌لومه‌رجى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه كرا، به‌تایبه‌تى ره‌وشى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان، و جه‌خت كرایه سه‌ر چڕتركردنى هه‌وڵه‌كان و زیاتر یه‌كخستنیان، هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌رى میكانیزمى تۆكمه‌تر و هه‌ماهه‌نگیكردنى زیاتر له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى پڕۆسه‌ى پێشكه‌شكردنى هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ ئاواره‌كان. له كۆتایدا هه‌ردوو لایه‌ن دووپاتیان كرده‌وه كه درێژه به هاوكارى و ههمانهههنگى نێوانیان بده‌ن له بوارى جۆراوجۆردا.