له ڕێكه‌وتی 27/8/2015، دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له بڕۆنۆ جیدۆ، به‌رپرسى كۆمسیۆنى باڵاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) له عیراق، و شاندی یاوه‌ری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له دوایین هه‌لومه‌رج وگوزهرانى ئاواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا وجه‌خت له‌سه‌ر دابینكردنى پێداویستی مرۆیی زیاتر و گرتنه‌به‌رى رێكارى پێویست كرا به تایبه‌تى له وه‌رزى هاویندا كه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى زیاترده‌بێت. ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پڕۆسه‌ى تۆماركردنى گشتگیرى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان كه له ئێستادا له قۆناغى جێبه‌جێكردن دایه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هاوكارى ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. له كۆتاییدا هه‌ردوو لایه‌ن به‌رده‌وامى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوانیان به مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى كار و چالاكیه‌كانیان سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردنى هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌ك به ئاواره‌كان دووپاتكرده‌وه... .