
ڕۆژی سێ شه‌مه 6-8-2019 له‌دیوانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ندیكای پزیشكانی ددان خه‌ڵاتی قه‌لغانی رێزلینانی به‌خشیه د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان له‌به‌رامبه‌ر كاروچاڵا‌كیه‌كانی ساڵانی رابردووی له‌بواری ته‌ندروستی ئه‌نجامیداوه"
له‌دیدارێكدا سه‌ندیكای پزیشكانی ددان ستایشی ئه‌رك و رۆڵی وه‌زیری پلاندانانیان كرد كه به‌رده‌وام له‌خزمه‌تی هاولاتیاندا بوه و به‌ری ڕه‌نج و خزمه‌ته‌كانی شاهێدی دلسۆزی بۆ ده‌ده‌ن" له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه جیا له پیرۆزباییان به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كار بونی وه‌ك وه‌زیری پلاندانان هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست هاوكات پاڵپشتی و هاوكاریه‌كانی د.دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانانیان به‌گرنگ وه‌سف كرد.
له‌به‌رامبه‌ردا د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان ڕای گه‌یاند هه‌موو هه‌ولێكی بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان بوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش و به‌یه‌كه‌وه‌ی بۆ زیاتر پێشخستنی كه‌رته جیاجیاكان به‌تایبه‌ت بواری ته‌ندروستی.
هه‌ر ئه‌مرۆ سێ شه‌مه له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د.دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانان پێشوازی كرد له سه‌رۆكی زانكۆی كۆیه و وه‌فدێكی لێژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی كوردستان كه به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبای و ده‌ست به‌كاربونی وه‌ك وه‌زیری پلاندانان سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تیان كرد.
له‌ووته‌یه‌كدا وه‌زیری پلاندانان ڕۆڵی زانكۆكانی به‌رزنرخاند له‌بواری زانستی و په‌ره‌پێدانی ئاستی ڕۆشنبیری و به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناپسپۆرییه‌كانی خوێندكاران.
دواتر به‌پێویستی زانی په‌رله‌مانی كوردستان رۆڵی خۆی بگێریت بۆ ده‌ركردنی یاسا و ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسا بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موولایه‌ك بتوانین هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشببین و هه‌نگاوه‌كانمان به‌ئاراسته‌ی بونیاتنان و ژێرخانێكی توكمه بێت له‌بواره جیاجیاكان تا كوردستان ببێته خاوه‌نی پرۆژه یاسایی ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌سوود بۆ هه‌مووان.