
ئەمڕۆ ١٣/٦/٢٠١١ بەڕێز دکتۆر عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە بەڕێز (کریستۆفەر پۆلیتیس) بەڕێوەبەری پرۆژە لە کۆمسیۆنی ئابوری و کۆمەڵایەتی خۆرهەڵاتی ئاسیای سەربە نەتەوە یەکگرتوەکان (ESCWA).
لە کۆبوونەوەیەکدا وەزیری پلاندانان تیشکی خستەسەر پرۆژەکانی وەزارەت لەبواری لامەرکەزیەت و گرنگی ئەم پرۆژانەی باسکرد بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان. شاندی میوان باسیان لە پرۆژەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان کرد بۆ عێراق و ئاماژەیان بە هەرێمی کوردستاندا وەک مۆدێلێک بۆ چاولێکردن لەسەرانسەری عێراقدا لەبواری لامەرکەزیەتدا.
جێگەی ئاماژەیە رۆژانی ١٤ – ١٥/٦/٢٠١١ کۆنفرانسێکی بەرفراوان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت لەسەر لامەرکەزیەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان. ئامانجی کۆنفرانسەکە داڕشتنی نەخشەڕێگایەکە بۆ حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ بۆ پەیڕەوکردنی زیاتری سیستەمی لامەرکەزیەت