
له‌ڕێكه‌وتی 16-9-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له كریستۆفه‌ر لۆنگمان، باڵوێزى نوێى ئوسترالیا له عیراق، و شاندى یاوه‌رى كرد. له دیدارێكدا باس له هه‌لومه‌رجى ناوچه‌كه كرا به تایبه‌تى شه‌ڕى دژ به تێرۆریستانى داعش، و باڵوێزى ئوسترالیا رۆڵى هه‌رێمى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى به‌رزنرخاند له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م گروپه تیرۆریسته، و رایگه‌یاند كه ووڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و هاوپه‌یمانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌ى دژى داعش پێكهێنراوه. له لایه‌كى تره‌وه باس له لێشاوى ئاواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و بارودۆخى گوزه‌رانیان كرا. له‌م باره‌یه‌وه وه‌زیرى پلاندانان رایگه‌یاند كه پێداویستیه‌كانى ئاواره‌كان رۆژ له دواى رۆژ له زیادبووندایه له هه‌موو بوارێكدا بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵى جددى بدات بۆ هاوكاریكردنیان. هه‌روه‌ها پێویسته حاڵه‌تێكى یاسایى بۆ ئاواره ناوخۆییه‌كان بڕیاربدرێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان هاوشێوه‌ى په‌نابه‌ران و لایه‌نێكى تایبه‌تمه‌ند لێپرسراوێتیان بگرێته‌ئه‌ستۆ، چونكه ئه‌م جۆره حاڵه‌ته ده‌بێته مایه‌ى باشتر رێكخستنى كاروبار و گوزه‌رانى ئاواره ناوخۆییه‌كان.