ڕۆژى 10/6/2014، دكتۆر على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له شاندێكى گه‌وره‌ى میرنشینه یه‌كگرتووه عه‌ره‌بییه‌كان كرد به سه‌رۆكایه‌تى عبدالله الصالح، بریكارى وه‌زاره‌تى ئابوورى، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونى، را‌شد المنصور، كونسوڵى گشتى میرنشینه یه‌كگرتووه عه‌ره‌بییه‌كان له هه‌ولێر، و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و وهبهرهێنهرهى ئه‌م ووڵاته، كه له ئێستادا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكى شاندى ناوبراو ستایشى ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان لێیكراوه كرد، هه‌روه‌ها رۆڵى حه‌كیمانه‌ى سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به‌رزنرخاند له دابینكردنى كه‌شێكى ئاسایش و به‌رقه‌رار، پڕ له بنه‌ماكانى پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتهوانى و كرانه‌وه به‌سه‌ر جیهان كه بۆته هه‌وێنى ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ى له هه‌رێمدا هاتۆته ئاراوه له هه‌موو رووێكه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، د. على سندى جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى بوونى میرنشینه یه‌كگرتوو عه‌ره‌بییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه رۆڵێكى دیارى هه‌یه له بواژندنهوه و بهرهپێدانى كه‌رتى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هانده‌ره بۆ راكێشانى سه‌رنجى زۆر ووڵاتانى تر‌ى ناوچه‌كه بۆ كاركردن و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم. له كۆتاییدا هه‌ردوو لایه‌ن به‌رده‌وامبوونى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى وپتهوكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان دووپاتكرده‌وه.