
ئه‌مڕۆ 4 ى نیسانى 2013 به‌ئاماده‌بوونى جێگرى وه‌زیرى پلاندانان ( شێروان قادر أسعد ) و به‌رێوه‌به‌رى ئاژانسى كۆیكا له هه‌ولێر به‌ڕێز ( كیم ئۆنسۆب ) وتیمى جێبه‌جێكارى كۆرى و هه‌روه‌ها (د. عبدالرزاق محمد ) به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌ره‌پێدانى مرۆى پڕۆژه‌ى ( كیپا ) له لایه‌ن نوێنه‌رى هه‌ردووك لا (كۆمارى كۆریا و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ) واژوو كرا ، شایه‌نى ئاماژه پێكردنه كه پڕۆژه‌كه ماوه‌ى چوار ساڵ ده‌خایه‌نێ له ساڵى 2013 ده‌ست به جێبه‌جێ كردنى ده‌كرێت تا ساڵى 2016.كه بریتیه له بنیاد نانى باڵه خانه‌ى ( كیپا ) له سه‌ر ڕووبه‌رى 3965 مه‌تر دووجا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕیگاى واریش – موسڵ كه ئاژانسى كۆیكا بڕى شه‌ش ملیۆن دۆلار له بودجه‌ى خۆى ده‌به‌خشێت بۆ دابینكردنى خه‌رجى پێداویستیه‌كان وه‌ك هێنانى پسپۆڕ و شاره‌زاى كۆرى بۆ كوردستان و ڕاهێنانى فه‌رمانبه‌رانى په‌ره‌پێدانى سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و ڕاهێنهرهكانى (كیپا ) و دابینكردنى كه‌ل و په‌ل وه هه روه ها وهزار هتى پلاندانان بڕ ێكى گونجاو له بودجه‌ى خۆى ته‌رخان ده‌كات بۆ دابین كردنى خه‌رجیه كانى(رێكخستنى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى پڕۆژه كه و دیزاینكردن و بنیادنان و سه‌رپه‌رشتى كردنى سه‌نته‌رى(كیپا)چاودرێرى كردنى ئه‌وكه ل په‌ل و ئامێرانه‌ى له لایه‌ن ( كۆیكا) وه دابین ده‌كرێن… هتد) وه هه‌روه‌ها مه‌به‌ستى سه‌ره‌كه له ئه‌نجام دانى ئه‌م پڕۆژه‌یه په‌ره‌پێدانى
ئاستى فه‌رمانبه‌ره حكومیه‌كانه له ڕێگه‌ى جێبه‌جێ كردنى ڕاهینانى سیستهماتیكى و به‌هێزكردنى تواناى په‌یمانگه‌یى كیپا به پێناساندنى باشترین پراكتیزه له كۆریا و په‌ره‌پێدانى جۆرى كارگێرى گشتى هه‌رێمى كوردستان و رێگه‌ى پێناساندنى سیسته‌مى به‌رێوه‌بردنى كه‌سى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕاهێنانى سیستهماتیكى و زانستى و كه‌م كردنه‌وه‌ى ناچۆنیه كى ناچوستى ِكارگێڕى له ڕێگه‌ى یه‌كخستنى هه موو پرۆگرامه‌كانى خولى ڕاهینانى حكومى له كیپا,وه هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانى نێوان هاوڕێیه‌تى و هاوكارى نێوان هه‌رێمى كوردستان وكۆریایه به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردولایه‌نى گریبه‌سته‌كه.