
به‌بۆنه‌ى ته‌واوبوونى ئه‌ركى راسپێردراو به ئه‌نستیتیۆتى راند له هه‌رێمى كوردستان‌و به‌مه‌به‌ستى راگه‌یاندنى ده‌ره‌نجامه‌كانى قۆناغی دووه‌مى كاروچالاكییه‌كانى، رۆژى 12-12-2012 وه‌زاره‌تى پلاندانان كۆنفڕاسێكى فراوانى بۆ ئه‌نستیتیۆتى ناوبراو له هۆتێلى رۆتانا له هه‌ولێر سازكرد، كه تیایدا نوێنه‌رانى سه‌رجه‌م وهزارهتو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بوون.
له‌م كۆنفڕاسهدا ئه‌نستیتیۆتى راند ده‌ره‌نجامه‌كانى كار‌و چالاكییه‌كانى راگه‌یاند كه بواره‌كانى ته‌ندروستى، په‌روه‌رده، داتا‌و زانیارى، و په‌ره‌پێدانى كه‌رتى تایبه‌ت ده‌گرێته‌خۆ. هه‌روه‌ها سهرنجو تێبینی گرنگى له‌سه‌ر خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كانى ئه‌م بوارانه خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت‌و باشترین رێگه‌چاره بۆ كه‌موكورتیه‌كان بدۆزرێته‌وه.
شایانى باسه ماوه‌ى ساڵێكه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستێكى له‌گه‌لأ ئه‌نستیتیۆتى راند واژۆ كردوه به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى بواره‌كانى (ته‌ندروستى، په‌روه‌رده، داتا‌و زانیارى، و كه‌رتى تایبه‌ت).