بە بۆنەی کۆتایی هاتنی بەشداریمان لە پەرەپێدانێکی گشتگیری نیشتەجێیە نافەرمییەکان لە هەولێر، ئەمڕۆ سەنتەرێکی گەشەپێدانی کۆمەڵگەو پاڕکێک لە گەڕکی کورانی عەنکاوە کرانەوە. پڕۆژەی باشتر کردنی سیستەمى دابین کردنی شوێنی نیشتەجێ لە هەولێر - پەرەپێدانی نیشتەجێیە نافەرمییەکانی کورانی عەنکاوە، حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بودجەکەی داوە و لە لایەن پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیشتەجێیە مرۆییەکان (هابیتات) بە هاوکاری پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان جێبەجێ کراوە.
جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی هابیتات و وەزیری پلاندنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و پارێزگاری هەولێر ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون.
بەڕێز جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی هابیتات؛ یاریدەدەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دکتۆرە (ئایسا کیرابۆ کاسیرا)، دووپاتی کردەوە لەسەر ' گرنگی ئەم جۆرە بەشداری و پەرەپێدانە شارستانیانە کەوا لە نزیکەوە ڕێکخراوی هابیتات کار دەکات لەگەڵ لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت و هەروەها ئەندامانی کۆمەڵگە بۆ بەدەست هێنانی دواڕۆژێکی باشتر بۆ ئەوانەی لەگەڕکە هەژار نشینەکان دەژین'.
بەڕێز دکتۆر (علی سندی)، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ووتی 'پڕۆژەکە بە سەرکەوتوویی چارەسەری حاڵەتی خاوەنداریەتی نایاسایی کردووە لە کورانی عەنکاوە، یارمەتیدەر بووە بۆ بە یاسایی کردنی خاوەندارێتی لە ڕێگای گفتوگۆکردن لەگەڵ خاوەن زەویەکان و دانیشتوانە نایاساییەکان. پڕۆژەکە بەڵگەیەکە لەسەر یەکێک لە باشترین نمونەی هاوبەشی سەرکەوتووانەی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، و کەرتی تایبەت و کۆمەڵگە بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکی هەرێم.
بەڕێز (نەوزاد هادی)، پارێزگاری هەولێر، پێزانینی خۆی دەڕبڕی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ووتی'دابین کردنی پاڵپشت بۆ پەرەپێدانی نیشتەجێیە مرۆییەکان لە کورانی عەنکاوە، بووە هۆی باشترکردنێکی گەورەی پێکهاتەی نیشتەجێبوون لە ناوچەکەو هەروەها مەودایەکی فراوانی ژێرخان و خزمەتگوزاریە گشتییکان دامەزراون بۆ باشتر کردنی پێداویستیەکانی ژیان لە گەڕەکەکە.'
پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان پاڵپشتی کۆمەڵگەی کورانی عەنکاوە بووە بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی - ئابووری لە گەڕەکەکە، هاندانی کۆمەڵگەی خۆجێی داوە تاوەکو بە شێوەیەکی چالاکانە لە پڕۆسەی باشتر کردنی شوێنی نیشتەجێ و چاککردنی بژێوی دانیشتووان بەشداری بکات. خاتوو (گەزەنگ سعید) نوێنەری کۆمەڵگەی خۆجێی ئاماژەی بەوە کرد کە 'ئەم جۆرە هەوڵ و هاندانە کۆمەڵایەتیە بووە هۆی دامەزراندنی ڕێکخراوێکی خۆجێی ناحکومی تایبەت بە پاراستنی ئەو دەسکەوتەکانەی تاکو ئێستا بە دەست هاتوون.'