
له درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی وه‌زیری پلاندانان له‌گه‌ل وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان د. على سندی وه‌زیری پلاندانان كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌بودجه‌ی سالی 2014 له‌گه‌ل ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌لایه‌تی ئه‌نجامدا، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی چه‌ندین پرۆژه‌ی له بواری جێبه‌جێكردن دان كه به ته‌واو بونی ئه‌م پرۆژانه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت خزمه‌تی زیاتروباشتربه‌هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی ئێستاچه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی وه‌ك بنكه‌ی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له‌قه‌زاكان و دروستكردنی بینای چاكسازی ژنان و دروستكردنی بنكه‌ی نێوجه‌وانان و دروستكردنی كۆمه‌لگه‌ی كه‌مئه‌ندامان له بواری جێبه‌جێكردندان.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی تایبه‌ت به‌م وه‌زاره‌ته ده‌دات له‌بودجه‌ی 2014 پرۆژه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌له‌به‌رچاوگیراون
قۆناغی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كانی وه‌زیری پلاندانان له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به بودجه‌ی سالی داهاتوو ئێستاله‌قۆناغی كۆتاییدایه، ئاماده‌كارییه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چێته‌قۆناغی دووه‌م، كه له قۆناغی دووه‌م ورده كاری زیاتر سه‌باره‌ت به بودجه‌ی سالی داهاتو و قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان ئاشكرا ده‌كرێت..