
ڕۆژی سێ شه‌مه 15-10-2019 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان پێشوازی كرد له ئه‌نجومه‌نی بازرگانانی ئه‌مریكا و كوردستان له‌دیدارێكدا كه به‌یان سامی عه‌بدلرحمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مریكا ئاماده‌یی بوو باس له په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا كرا" به‌تایبه‌ت له‌بواری بازرگانی و كاری كۆمپانیاكانی ئه‌و ووڵاته له‌هه‌رێمی كوردستان.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به‌كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه بۆ چوارساڵی داهاتووئاماده‌یی كردوه به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی ته‌ندروستی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و په‌روه‌رده و سیسته‌می بانكی و چاكسازی له سێكته‌ره‌كانی وه‌به‌رهێنان و ئه‌نجامدانی چاكسازی راسته‌قینه له‌دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له‌و پێناوه‌ش داوای لێ‌كردن كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان ڕۆڵی زیاتر بگێرن له هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم له‌جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان. به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان قۆناغی سه‌ختی تێپه‌راند له‌هاتنی داعش و برینی بودجه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ر بۆ هه‌رێم كه تائێستاش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و خێزانانه له‌كامپه‌كان نیشته‌جێن و حكومه‌ت خزمه‌تگوزاریان بۆ دابین ده‌كات.
دواتر د.دارا ڕه‌شید به‌گرنگیه‌وه تیشكی خسته‌سه‌ر كێبركێی كۆمپانیاكان و پێدانی پرۆژه‌كان له‌رێگه‌ی ته‌نده‌ر به‌ئامانجی زیاتر شه‌فافیه‌ت له‌جێبه‌جێ كردنیان" هه‌روه‌ك ڕاشی گه‌یاند ده‌مانه‌وێت به‌شێك له‌پرۆژه ستراتیژیه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بێت وه‌ك دروستكردنی رێگاوبانی شاره‌كانی هه‌رێم و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدادش وه‌زیری پلاندانان ووتی لێكتێگه‌یشتنی باش هه‌یه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد و هه‌وڵه‌كانیش به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانن به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستور ببێته بنه‌مای نزیك بونه‌وه‌ی نێوانمان.