
ئه‌مڕۆ 15-1-2012، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له خاتوو جاكلین بادكۆك، جێگرى نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عیراق، و شاندى یاوه‌رى.
ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونى ئه‌م رێكخراوه له بوارى په‌ره‌پێداندا، هه‌روه‌ها باس له میكانیزمى جێبه‌جیكردنى پڕۆژه‌كان كرا كه هه‌ردوو لایه‌ن ده‌ستنیشانى ده‌كه‌ن. د. على سندى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكى راسته‌قینه ده‌ڕوانێته رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه ده‌توانن هاواكرى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن له رووى ته‌كنیكیه‌وه له بواره‌كانى په‌ره‌پێداندا.
له ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له هه‌ردوو راپۆرتى (هه‌ڵسه‌نگاندنى پێداویستیه‌كانى ژێرخانى كۆمهڵایهتىو ئابوورى هه‌رێم) كه له‌لایه‌ن تیمێكى پسپۆڕانى ئاژانسى UNDP ئه‌نجامدرا له رێگاى پڕۆژه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تى ههرێمو ئاژانس ناوبراو، هه‌وه‌رها راپۆرتى (سیسته‌مى چاودێرى كۆمهڵایهتىو ئابوورى) كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدرا كه زۆر نیشانده‌رو ده‌ره‌نجامى گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت له رووى كۆمهڵایهتىو ئابووریه‌وه.