
د.علی سندی پێشوازی له جاكلین بادكۆك نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عیراق و سكۆل كوندی نوێنه‌ری یونامی له كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد, ئامانجی دواین سه‌ردانی شاندی ناوبراو بۆ هه‌رێمی كوردستان, هه‌لسه‌نگاندن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاژانسه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كه جێگری وه‌زیری پلاندانان و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماده‌ی بوون, هه‌لسه‌نگدنێكی تێر‌و ته‌سه‌ل بۆ پرۆژه هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و UN كرا كه وابریاره له داهاتوودا له چوارچێوه‌ی دیدگای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ 2020 بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردن.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی رابردوو له كۆنفرانسێك به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, سیاسه‌ت و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی سه‌باره‌ت به گه‌شه سه‌ندنی كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بۆ سالی 2020 خسته روو, پاش گه‌لاله‌كردن و رێكه‌وتن له‌گه‌ل دامه‌زراوه نێوده‌وله‌تیه‌كان كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش به‌شداره له هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و پێشبردنی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی 2020, پرۆژه‌كان ده‌چنه بواری جێبه‌كردن.
هه‌ر له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه دوایین ره‌وشی ئاواره‌كانیرۆژئاواله‌هه‌رێمیكوردستان و پاراستنی ئاواره‌كان له سه‌رمای زستان تاوتۆكرا. د. علی سندی وه‌زیری پلاندانان هاوكاری زیاتری نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كانی بۆ ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ل به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان دوپاتكرده‌وه.