
پرۆفیسۆر جمال رسوڵ محمد امین،
ڕاوێژکاری پێشکەوتوو لە وەزارەتی پلان دانان لە ڕۆژی ١٧/١/٢٠١٢ دا وانەی پرۆفیسوری
لە زانکۆی گلامۆرگن ی بەریتانی پێشکەش کرد بە ناونیشانی:
لەئاماری بەیسەوە بۆ سەددام و
جێنۆسایدی کوردان
(From Bayesian Statistics to Saddam’s Kurdish
Genocide)
پێشکەش کرد بە ئامادەبوونی هەریەک
لە سەرۆکی زانکۆی ناوبراو و ڕابەری گشتی فاکوڵتی تەکنۆلۆجیا پێشکەوتوەکان و گەلێک
لە پرۆفیسۆر و ماموستا و خوێندکار قوتانیانی زانکۆکەو کەسایەتی کۆمەڵگای بەریتانی. لە بەشداربواندا
چەند کەسایەتیەکیش ئامادە بوون کە لەژێر سەرپەرشتی خۆیدا پلەی دکتۆرایان بەدەست
هێناوە.
ئەم چالاکیە لەسەر داوای سەرۆکی
زانکۆکە بە ئەنجام درا و یەکێکە لە نەریتە دێرینەکانی ئەکادیمیای ووڵاتی بەریتانیا
کە تەنها بۆ ئەوانە ڕێک دەخرێت کە لە بوارەکەی خۆیاندا پلەی پرۆفیسۆری بەدەست
دەهێنن و وانەکەشیان بەگشتی باسی ژیانی زانستی و دەسکەوتەکانیان دەکەن بە شیوازێک
کە بە زمانی کۆمەڵگا دەستکەوتە بەرزەکانی نیشان بدات.
پرۆفیسۆر جمال ئەم هەلەی بەکار
هێنا کە بەشیک لە ڕۆژە تاریکەکانی کوردستان نیشان بدات و لە یەکێک لە کارە
زانستیەکانیدا قەبارەی جێنۆسایدی کوردستانی خەمڵاندوە و بە ڤیدیۆکلیپێک جوانی و
پێشکەوتنی کوردستان پاش تێپەڕبوونی نەهامەتیەکانی کۆتایی بە وانەکەی دێنێت.
وانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو جێگای
دڵخۆشی و ڕەزامەندی بەشداربوان بوو و لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ میوانداری گشت
ئامادە بووانی کرد بۆ خوانی ئێوارەیان.
ووردەکاری زیاتر لەبارەی وانەکەو
دۆکیومێنتی ناوەرۆکەکەی کە بە شیوازی پەڕتووکێک ئامادەکرابوو بەسەر گشت
ئامادەبواندا دابەشکرا سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکە.