
له درێژه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی پرۆژه‌ی 2014 كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت د.علی سندی وه‌زیری پلاندانان كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ل یاسین شێخ ابوبكر ماوه‌تی وه‌زیری كاره‌با ئه‌نجامدا, وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی كاره‌با ئێستا تاوتۆی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌كه‌ن كه كۆی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له ئێستادا له بواری جێبه‌جێكردن دان ده‌گاته 119 پرۆژه كه له گشت شار‌و قه‌زاو ناحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێن . بودجه‌ی دیاریكراوی وه‌زاره‌تی كاره‌با 1 تریلۆن و 797 ملیار‌و 154 ملیۆن دیانری عیراقییه. ئه‌و پرۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێیان ده‌كات بریتین له دامه‌زراندنی (SCADA ) له‌گه‌ل دانانی (PABX)بۆ گشت وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و ناوه‌ندیه‌كان 132 ك.ڤ له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراندنی وێستگه‌كانی گۆرینی كاره‌با له سه‌رتانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گشت گه‌ره‌كه نوێیه‌كان له شار‌و گوندىكان و دروستكردنی بینای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌با له گشت قه‌زاكانی هه‌رێم و چه‌ندین پرۆژه‌ی تر. وه‌ك پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاریداوه پرۆژه‌كانی كه‌رتی كاره‌با به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا گرفتی كاره‌با به ته‌واوی بن بردهكرێت. جێی ئاماژه‌یه كۆبونه‌وه‌كانی وه‌زیری پلاندانان له مهر بودجه به‌رده‌وامیان ده‌بێت ههتالا قۆناغی كۆتایی.