
ئه‌مرۆ 17-4-2012، د. علی سندی، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى كرد له ئیدوارد كالون، نوێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى (WFP) سه‌ر به رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق،و شاندى یاوه‌رى.
له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیرى پلاندانان ستایشى رۆلى ئاژانسه‌كانى رێكخراوى نهتهوهیهكگرتووهكانى كرد بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامیان له‌گه‌لأ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى ستراتیژى له بوارى جۆراوجۆر له هه‌رێمى كوردستان.
دواتر باس له ره‌وشى عیراق به‌گشتى وهه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى كرا وتیشك خرایه سه‌ر پڕۆژه‌و چالاكییه‌كانى به‌رنامه‌ى خۆراكى جیهانى به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى پڕۆژه‌ى ستراتیژى تر كه خزمه‌تگوزارى زیاتر و باشتر به هاووڵاتیانى هه‌رێم ببه‌خشێت له رووى جۆرێتى وگشتگیرى كه زۆرینه‌ى ناوچه‌كان بگرێته‌وه.