
د. دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كارى له‌پێشینه‌مان داڕشتن و دانانى به‌رنامه و پلانى چوارساڵى داهاتووى وه‌زاره‌ت و جێبه‌جێ كردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت ده‌بێت" ئه‌م ووتانه‌ى د. دارا ڕه‌شید وه‌زیرى پلاندانان له‌میانى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت هات كه ڕۆژی چوار شه‌مه 7-8-2019 به‌ئاماده‌بوونى د. دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین سه‌رۆكى ئینستیوتى مێرى به‌رێوه‌چوو.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه وه‌زیرى پلاندانان داواى لێ‌كردن به‌رنامه و پلانى چوارساڵى داهاتووى كار‌و چالاكیه‌كانى وه‌زاره‌ت بخه‌نه‌روو به‌تایبه‌ت میكانیزمه‌كانى كار و هێلهگشتیهكانى وه‌زاره‌ت بهئهمانجى خزمه‌ت كردن و به‌ره‌وپێشبردنى دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ته.
لهبهشێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه وه‌زیرى پلاندانان باسى له گرنگى بوونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به سه‌رژمێرى كرد بۆئه‌وه‌ى ئاماده‌كاریه‌كان و راسپارده و میكانیزمه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوانه به‌رێوه‌بچێت. هه‌روه‌ك رۆڵى دامه‌زراوه‌كانى تایبه‌ت به توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌گرنگ دایه‌قه‌ڵه‌م بۆ پاڵپشتى كردنى حكومه‌ت و كارنامه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان" بۆئه‌مه‌ش سه‌رۆكى ئنیستوتى مێرى ئاماده‌یى نیشاندا بۆ هاوكارى كردنى وه‌زاره‌ت له‌رێگه‌ى دانانى به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش و ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه و پێشكه‌ش كردنى لێكۆلینه‌وه‌ى تایبه‌ت به پلانى ستراتیژى له‌سێكته‌ره جیاجیاكان و كاركردن بۆئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه به‌رێوه‌به‌رانى گشتى راوپێشنیارهكانیان بۆزیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و پێشخستنى پلانى وه‌زاره‌ت خسته‌ڕوو" له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیرى پلاندانان داواى لێ‌كردن پرۆژهپێشنیاركراوهكانیان ئاماده‌بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت.