
ئه‌مڕۆ 2/3/2014، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی كرد له پارك كیونگ بهى، سه‌رۆكى ئه‌نستیتۆى په‌ره‌پێدانى ستراتیجی كۆمارى كۆریاى باشوور، و شاندى یاوه‌رى كه ئێستا له‌گه‌لأ تیمێكى شاره‌زا به هاوكارى ئاژانسى (كۆیكا) له هه‌رێمى كوردستانن به مه‌به‌ستى دیراسه‌تكردنى پێداویستییه‌كانى په‌ره‌پێدانى مرۆیی له هه‌رێمى كوردستان كه نه‌خشه‌رێگایه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌م بواره به پشت به‌ستن به (دیدگاى هه‌رێمى كوردستان بۆ 2020).
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ردانى شاندى ناوبراو و ده‌ره‌نجامى لێكۆلێنهوهكانیان تا ئێستا تاوتوێكرا، هه‌روه‌ها باس له پڕۆژه‌ى دروستكردنى باڵاخانهى ئه‌نستیتۆى كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى گشتى (KIPA) كرا كه پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كى نزیكدا بخرێته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
شایانى باسه، ئاژانسى كۆریاى باشوور بۆ په‌ره‌پێدان (كۆیكا) نزیكه‌ى 10 ساڵه له هه‌رێمى كوردستان كارده‌كات و ده‌یان خولى راهێنانى بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كردۆته‌وه له ناو هه‌رێم و هه‌روه‌ها له كۆمارى كۆریاى باشوور كه تیایدا سه‌دان فه‌رمانبه‌ر به‌شدارى كردووه، جگه له ئه‌نجامدانى چه‌ندین پڕۆژه له بوارى جیاجیادا.