له ڕێكه‌وتی 29-4-2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له كانسوكى ناگائوكا، جێگڕى باڵوێزى وو‌ڵاتى ژاپۆن له عیراق، و هیڕۆتاكا كورۆسو، نوێنه‌رى ئاژانسى ژاپۆنى بۆ هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى (جایكا) له عیراق وشاندی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا باس له هه‌لومه‌رجى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان و عیراق به‌گشتى كرا هه‌روه‌ها باس له ره‌وشى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان و رۆڵى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى ئه‌م قه‌یرانه. لایه‌نى ژاپۆنى قه‌باره‌ى هاوكارى ووڵاته‌كه‌ى بۆ ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان خسته‌ڕوو كه نزیكه‌ى 140 ملیۆن دۆلاره و له رێگاى ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك رێكخراوى ناحكومى ژاپۆنى خه‌رجكراوه. دواتر ره‌وشى پڕۆژه‌ى ئاو له شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه به گوژمه‌ى 303 ملیۆن دۆلار تاوتوێكران كه له‌سه‌ر بودجه‌ى قه‌رزى ژاپۆنى بۆ عیراق جێبه‌جێده‌كرێن. ئه‌مه و جگه له كار‌و چالاكیه به‌رده‌وامه‌كانى تر‌ى وه‌ك شاندكردنى كارمه‌ندانى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ وو‌ڵاتى ژاپۆن و چه‌ندین وو‌ڵاتى تر به مه‌به‌ستى مه‌شق و راهێنان پێكردنیان له بوارى جۆراوجۆردا، كه تاكو ئێستا كۆى 725 كارمه‌ندیان شاندكردووه.
جێگرى باڵوێزى ژاپۆن دووپاتى كرده‌وه كه ووڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان له بوارى جۆراوجۆردا و له هاوكاریكردنى ئاواره‌كان. له به‌رامبه‌ردا و وه‌زیرى پلاندانان ستایشى حكومه‌ت و گه‌لى ژاپۆنى كرد بۆ هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ى پێشكه‌شى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه، هه‌روه‌ها بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى ئاواره‌كانى له هه‌رێمى كوردستانن.