
ڕۆژی دووشه‌ممە 29-7-2019 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى پرۆژه‌كان و به‌رێوه‌به‌رى گرێبه‌سته‌كان و رێكخراوى KOICA ى كۆرى كۆبووەوە.
له‌و كۆبوونە‌وه‌یه گفتوگۆ له‌باره‌ى پرۆژه‌ى به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى سیسته‌مى تۆماركردنى كۆمپانیاكان كرا بۆ جێبەجێكردنی پرۆژه‌كانیان كه ده‌بێـته هۆى نه‌هێشتنی رۆتین له‌به‌شێك له‌دامه‌زراوه‌كان. دواتر وه‌زیرى پلاندانان داواى لێ‌كردن پرۆژه و كاره‌كانیان وه‌ك پلانى داهاتوویان بخه‌نه روو بۆ ئەمه‌ش رێكخراوى KOICA به‌ووردى باسیان له جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌كه‌یان كرد كه به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌نجامیده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك دواى ته‌واو بوونى پرۆژه‌كه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت بره‌و به پێوه‌ره‌كانى چالاكى و لێپرسینه‌وه له سه‌رجه‌م ڕێكارە‌كانى گرێبەستە‌كان بكات.
پاشان وه‌زیرى پلاندانان باسى له فاكته‌ره‌كانى پرۆژه‌كه كرد كه له‌توانایدایە شه‌فافیه‌ت بۆ رێكاره‌كانى كۆمپانیاكان و گرێبه‌سته‌كان به‌دى بهێنێت و سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانى تۆمار كرا‌و له‌وه‌زاره‌ت پابه‌ندى رێنماییه‌كان بن.
له‌به‌شیكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه باس له پێداچوونە‌وه‌ى ڕێنماییە‌كانى گرێبه‌سته‌كان كرا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ده‌رده‌كرێت له‌و پێناوه‌ش ته‌ئكیدكرایه‌وه ده‌بێت هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه كار بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پلان و پرۆژانه‌ى وه‌زاره‌ت داى ده‌رێژێت. له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه رێكخراوى KOICA ى كۆرى پاڵپشتى و ئاماده‌ى خۆیان دوپاتكرده‌وه بۆ پشتگیرى كردنى به‌رنامه‌كانى وه‌زاره‌ت و هه‌وڵدان بۆ جێبه‌جێ كردنى ته‌واوى برگه‌كانى ریكه‌وتنه‌كانى نێوانیان.