ئەمڕۆ ١٨/١/٢٠١١ بەڕێز دکتۆر عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە شاندێکی فراوانی حکومی و بازرگانی تورکی بەیاوەری کونسوڵی گشتی تورکی. شاندەکە پێکهاتبوو لە نوێنەری دەزگای پلاندانانی سەربە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا، سەرۆک و ئەندامانی شارەوانییەکانی هەرێمی دیجلە (کە پێکهاتووە لە شارەکانی ماردین، شیرناخ، سیرت و باتمان)، ئاژانسی پەرەپێدانی دیجلە و ژمارەیەک بازرگانی کوردی هەرێمی دیجلە.
پاش پێشکەشکردنی بابەتێک لەسەر هەلومەرجی ئابوری هەرێمی دیجلە شاندەکە باسیان لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازگانییەکان کرد لەگەڵ هەرێمی کوردستان. شاندەکە ئاماژەیاندا بەوەی کە ئامانجی سەردانی شاندەکە گەڵاڵەکردنی رێککەوتنی فەرمییە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردولا.
وەزیری پلاندانان باسی لە گرنگی پەیوەندی بازرگانی کرد لەگەڵ تورکیا و وتی کە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگە کە کۆمپانیا باشەکانی تورکیا، بەتایبەتی ئەوانەی ناوچە کوردییەکان چالاکتر بن لە هەرێمی کوردستان. هەروەها ئامادەباشی وەزارەتی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و تورکیا.
لەکۆتاییدا، بڕیاردا گروپێکی کاری هاوبەش پێکبهێنرێت لەنێوان وەزارەتی پلاندانان، دەزگای پلاندانانی حکومەتی تورکیا و ئاژانسی پەرەپێدانی دیجلە، بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەرەکانی بەدامەزراوەکردنی پەیوەندییە ئابوری و بازگانییەکا.