ئه‌مڕۆ 16/9/2014، د. على سندى وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له برۆنۆ ساكۆمانى، باڵوێزى كه‌نه‌دا له عیراق و ئه‌ردون، و شاندى یاوه‌رى.
له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین ره‌وشى ئاواره‌كانى هه‌رێمى كوردستان خرایه‌ڕوو كه به هۆى رووداوه‌كانى مانگى ئابى رابردوو له شارى موسلأ و ناوچه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه، هه‌روه‌ها باس له هاوكارییه‌كانى وو‌ڵاتى كه‌نه‌دا كرا كه پێشكه‌شى كردووه بۆ ئاواره‌كان له رێگاى ئاژانسه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. باڵوێزى كه‌نه‌دا دووپاتى كرده‌وه كه حكومه‌تى ووڵاتهكى له نزیكه‌وه چاودێرى بارودۆخى ناوچه‌كه ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنى هاوكارى مرۆیى زیاتر.