
له‌ڕێكه‌وتی 8/10/2015، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له پیته‌ر هاوكینز، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى یونسیف له عیراق و مه‌ولید وهرفا، به‌رپرسى یونسیف له هه‌ولێر.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له پلانى نوێى یونسیف كرا بۆ چوار ساڵى داهاتوو كه چوار بوارى گرنگ له‌خۆده‌گرێت ئه‌وانیش پاراستنى مندالأ، ئاو و ئاوه‌ڕۆكان، په‌روه‌رده و ته‌ندروستی. له‌م باره‌یه‌وه بیر‌و راكان ئاڵوگۆڕكران به مه‌به‌ستى گونجاندنى پلانى یونسف له‌گه‌لأ دیدگاى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى 2020. هه‌روه‌ها وه‌زیرى پلاندانان جه‌ختى كرده‌وه كه پێویسته پلانه‌كه هه‌لومه‌رجى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت كه كه له ئێستادا دووچارى قه‌یرانى ئابووری و شه‌ڕى گروپى تیرۆریستى داعش بۆته‌وه، و له كۆتایدا هه‌ردوو لایه‌ن گرنگى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌وامى نێوانیان دووپاتكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كار و پلانه‌كان به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌بچن.