
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى پلاندانان و ئاژانسى په‌ره‌پێدانى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وه‌زاره‌تى پلادانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمى پڕۆژه‌یه‌كى تر‌ى هاوبه‌شى كردنى دارایى به بڕى 500،000 دۆلارى ئه‌مریكى واژووكرد بۆ جێ به‌جێ كردنى چاڵاكیه‌كانى قۆناغى دووه‌مى پرۆگرامى په‌ره‌پێدانى ناوجه خۆجییه‌كان (LADP2). ڕێگه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز د. علىی سندى، وه‌زیرى پلاندانان، و پیته‌ر باتجه‌له‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى عێراقى پڕۆگرامى په‌ره‌پێدانى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، واژووكرا.
په‌ره‌پێدانى ناوجه خۆجییه‌كان، پرۆگرامێكى سێ ساڵه‌یه به شێوه‌ى فره ئاژانسه (UNDP, ILO, UNOPS, UNHABITAT, WHO, UNICEF) جێ به‌جێ ده‌كرێت كه مه‌به‌ست لێیه‌وه دڵنیاكردنه‌وه‌ى ئه‌وه كه هاوڵاتیانى هه‌رێمى كردستان، به تایبه‌تى ئافره‌ت، چینى گه‌نجان و كۆمه‌ڵه لاوازمه‌كان سوود له پڕۆسه‌ى په‌ره‌پێدانى خۆجێیى وه‌ربگرن و ده‌ستیان بگات به خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایى جۆرى باش له بواره‌كانى ته‌ندروستى، نیشته‌جێبوون، په‌روه‌رده، ئاو و ئاوه‌ڕۆیه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوبه‌شیه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پرۆگرامى په‌ره‌پێدانى ناوجه خۆجییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقى و حكومه‌تى سویدى دارایى ده‌كرێت و گفتوگۆكردنیش به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ دابینكردنى دارایى زیاتر بۆ پشتگیریكردن له پڕۆژه له ساڵى 2013.
له سه‌رنجێكى به‌رێز پیته‌ر باتجه‌له‌ردا، به‌ڕێزیان ئه‌وه‌ى ڕوونكرده‌وه كه UNDP به درێژاى 35 ساڵى ڕابردوو له عێراقدا بوونى هه‌بووه و به‌رده‌وامیش ئاماده‌یه بۆ پشتگیرى كردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیدا بۆ باشتركردنى خۆشگوزه‌رانى خه‌ڵكه‌كه‌ى. وه‌ك به‌شێك له پڕۆگرامه‌كه، ئاژانسه‌كانى UN هاوكارى ته‌كنیكى دابین ده‌كه‌ن بۆ پشتگیرى كردنى پارێزگاكان له هه‌رێمى كوردستان و هه‌روه‌ها بۆ پێكهێنانى ستراتیجیه‌تى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان (Provincial Development Strategies) له‌گه‌ڵ چه‌ند پلانێك كه تیشك ده‌خه‌ن سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئامانجه‌كانى په‌ره‌پێدانى هه‌زاره‌یى. هه‌روه‌ها هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن له په‌ره‌پێدانى ڕێبه‌رى پلانه په‌یوه‌نداره‌كان.
ستراتیجیه‌تى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان یارمه‌تى ئه‌و گه‌شه‌سه‌نده به‌رچاوه ده‌كات كه له ماوه‌ى سه‌ند ساڵى ڕابردوودا له هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ستهێنراوه و هه‌روه‌ها هاوكارى په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى و به‌رده‌وام گه‌یاندنى خزمه‌تگوزارى جۆىر ئاست به‌رز ده‌كات. به‌هه‌مان شێوه قۆناغى دووه‌مى پرۆگرامى په‌ره‌پێدانى ناوجه خۆجییه‌كان (LADP2) پته‌وكردنى توانستى لایه‌نه كاراكانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌كات له هاوكاربوونیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى خۆجێیى، هه‌روه‌ها ده‌بێته خاڵێكى به‌یه‌كتر به‌ستنه‌وه له‌گه‌ڵ داموده‌زگا نیشتمانیه‌كان و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
له كۆتاییدا به‌رێز پیته‌ر باتجه‌له‌ر سوپاسى به‌ڕێز د. على سندى كرد بۆ ڕێبه‌رایه‌تى كردن و پشتگیریكردن و هه‌روه‌ها دابینكردنى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌م پڕۆگرامه به هیواى به‌هێزكردنى هاوبه‌شیه‌كان له نێوان UNDP و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ووتى هیوا خاوازه كه قۆناغى دووه‌مى پڕۆگرامى په‌ره‌پێدانى ناوچه خۆجێیه‌كان ببێته مایه‌ى باشتركردنى خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان.