
د.دارا ڕه‌شید" له‌كۆبونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆبونه‌وه‌ى نێوان هه‌رێم وبه‌غداد بۆ پرسى سه‌رژمێرى ده‌خینه‌ڕوو، ڕۆژی چوارشه‌مه 5-2-2020 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌سه‌رپه‌رشتى د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ سه‌رژمێرى گشتى له‌عێراق و هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.
له‌كۆبونه‌وه‌یه تاوتوێى راپۆرتى ئاماده‌كراوى نێوان هه‌رێم و به‌غداد كرا كه له‌كۆبونه‌وه‌كانى رابردووى نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆى له‌باره‌یه‌وه كرابوو. وه‌زیرى پلاندانان ڕاى گه‌یاند پرسى سه‌رژمێرى بۆ هه‌رێم گرنگه كه لایه‌ن حكومه‌تى عێراق بریارى لێدراوه له‌هه‌موو كۆبونه‌وه‌كانى رابردووشمان له‌گه‌ڵ به‌غداد به راشكاوى داخوازیه‌كانى هه‌رێممان پێ راگه‌یاندون" به‌تایبه‌ت له‌ئاسایى كردنه‌وه‌ى دۆخى ناوچه دابریندراوه‌كان و هاتنى به‌لێشاوى ئه‌و ژماره زۆره‌ى هاولاتیانى عه‌ره‌ب و جێهیشتنى دانیشتوانى ره‌سه‌نى ناوچه‌كان.
د.دارا ڕه‌شید ووتیشى ده‌مانه‌وێت دڵنیایى ته‌واو وه‌رگرین به‌شێوه‌یه‌ك مافى پێكهاته‌كانیش هاوشێوه‌ى كورد جێگیر بكرێت چونكه جگه‌له كورد پێكهاته‌كانى تریش ترسیا له‌و سه‌رژمێریه هه‌یه كه بۆ مه‌به‌ستى سیاسى و په‌راوێزخستن به‌كاربهێندرێت" نه‌ك بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستنى ئابورى ناوچه‌كان و پێیاده‌كردنى یه‌كسانى و دادپه‌روه‌ره‌ى كۆمه‌لایه‌تى.
دواتر ئاماده‌بووان تێبینى و راوسه‌ره‌نجه‌كانى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵ و مادانه خسته‌ڕوو كه گرنگن له‌و ریَِككه‌وتنه جێگیر بكرێت كه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد په‌سند ده‌كرێت له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى له‌عێراق" هاوكات به‌گرنگ زانرا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ڕۆڵى زیاتر بگێرن له‌ئاماده‌بون و چاودێرى كردنى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى.
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه وه‌زیرى پلاندانان داواى كرد ره‌شنوسى كۆبونه‌وه‌كانى رابردووى نێوان هه‌رێم و به‌غداد و ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵا ئاماده‌بكرێت بۆئه‌وه‌ى له‌كۆبونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت و هه‌ڵویستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دیارى بكرێـت بۆ به‌شدارى كردن له‌پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى و چۆنیه‌تى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه.