په‌ره‌پێدانی مرۆیی
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNDP
له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی نه‌ته‌وه یكگرتووه‌كان (United Nations Development Program) نوێنه‌رانی باڵای ئه‌م پرۆگرامه له رێگه‌ى ئه‌نستیتۆی حكومڕانی (Institute of Governance) ده‌ستیان كرد به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدانی ئاست باڵاكان(Senior Executive Services)له حكومه‌تی هه‌رێم. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كاریان كرد له‌سه‌ر دیزاینی فۆرمێكی رووپێوی ئه‌لیكترۆنی كه به زمانه‌كانی كوردی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی دانراوه.
له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2014 تیمی پرۆژه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی به هه‌ماهه‌نگی (UNDP) و (IoG) ده‌ستیانكرد به ناردنی فۆرمی رووپێوی به‌رایی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك تاقیكردنه‌وه بۆ 30 راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌ته‌كان، هاوكات به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی گشت داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كرد به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی داتا سه‌باره‌ت به ژماره‌ى پله باڵاكان، له ئێستادا داتاكان ئاماده‌ن بۆ ده‌ستكردن به رووپێوه گه‌وره‌كه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاست باڵاكان له‌خۆ ده‌گرێت، له‌م رووپێوهدا توانستی هه‌نووكه‌یی و پێداویستی راهێنانی پله باڵاكان ده‌ستنیشان ده‌كرێت، شێوازی چاوپێكه‌وتنیش به‌كارده‌هێنرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داتای زیاتر له‌سه‌ر پله باڵاكان بۆ ئه‌وه‌ی دیزاینی پرۆگرامێكی په‌ره‌پێدانیان بۆ بكرێت له چوارچێوه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا.