ڕۆژى 27/10/2010 وه‌زیری پلاندانان، دکتۆر عه‌لی سندی، پێشوازی کرد له شاندێکی رێکخراوی EUJUST LEX سه‌ر به یه‌کێتی ئه‌وروپا به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز تۆماس سێڤن. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر کار و چالاکییه‌کانی رێکخراوه‌که له کوردستان. به‌ڕێز تۆماس سێڤن باسی له‌و خولانه‌ی راهێنان کرد که رێکخراوه‌که‌یان پێشکه‌شی کارمه‌ندانی پۆلیس و دادگاکانی هه‌رێمی کوردستانی ده‌کات به ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی یاسا.
وه‌زیری پلاندانان سوپاسی ئه‌و هاوکارییه‌ی رێکخراوه‌که‌ی کرد که پێشکه‌شی حکومه‌تی هه‌رێمی ده‌که‌ن و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی که ئۆفیسیان له هه‌ولێر کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا به کاره‌کانی وه‌زاره‌تی پلاندانان، له‌وانه دروستکردنی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه نێوده‌ڵه‌تییه‌کان و لایه‌نه کۆمه‌کبه‌خشه‌کان که له هه‌رێمی کوردستان کار و چالاکییان هه‌یه. دواجار وه‌زیری پلاندانان ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی نیشاندا بۆ هاوکاریی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێکخراوه‌دا و ئومێدی خواست په‌یوه‌ندییه‌کان به‌ردوام بن.