له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تمان له‌گه‌لأ ئاژانسی كۆیكای نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی مرۆیی و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی راهێنه‌رانی نێردراو بۆ وڵاتی كۆریای باشوور، رۆژی 11ی كانوونی دووه‌می 2015ته‌له كۆنفرانسێك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌ره‌پێدانی مرۆیی له بینای وه‌زاره‌تمان رێكخرا.
هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان د. عبدالرزاق محمد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌ره‌پێدانی مرۆیی، راوێژكاران پرۆفیسۆر جمال رسول و د.محمد ال یاسین، سوسن محمد امین به‌ڕێوه‌به‌ری كیپا، قدم خێر قادر معروف به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تمان به‌شدارییان له ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌كه‌دا كرد.
له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌كه باس له به‌ره‌وپێشچوونی پرۆژه‌كه و داڕشتنی یاسای راهێنان كرا.
دواتر گروپی یه‌كه‌می راهێنه‌رانی نێردراو بۆ كۆریای باشوور باسیان له ره‌وشی ئه‌و خوله كرد كه به‌شدارییان تێیدا كردووه و چه‌ند پێشنیاز و داواكارییه‌كیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌ره‌پێدانی مرۆیی به‌رزكرده‌وه.
پێشنیاز و داواكارییه‌كان تاوتوێكران و بڕیاردرا له نزیكترین كاتدا به مه‌به‌ستی داڕشتنی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی راهێنان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی په‌یوه‌ندیدار له كۆریا،ئه‌و بابه‌تانه بۆ راهێنه‌ران بنێردرێن كه له ماسته‌رپلانه‌كه وه‌ك ئه‌وله‌ویاتی حكومه‌ت ده‌ستنیشانكراون.
جێی باسه له ڤیدیۆكۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی راهێنه‌ران كرا. به‌تایبه‌تی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كرا كه دوای گه‌ڕانه‌وه، ئه‌م راهێنه‌رانه بتوانن له كیپا هاوشانی شاره‌زایان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ته‌واوكردن و پێشكه‌شكردنی ئه‌و ئه‌زموون و پرۆگرامه‌ی كاریان له‌سه‌ر كردووه.
له‌كۆتاییدا باس له دانانی پێوه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی ستافی (HR) كرا، كه بڕیاره خولێكی 30 رۆژه‌یان له وڵاتی كۆریا بۆ بكرێته‌وه. له‌م خوله‌دا به‌شداربووان ئاشنا ده‌كرێن به چۆنیه‌تیی دانانی پرۆگرام و دیزاینی راهێنان.

