
ئه‌مڕۆ 25-2-2013، د. على سندى، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیكرد له به‌ڕێز مارزیۆ بابلى، به‌رپرسى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان (یونیسیف UNICEF) له عیراق، وخاتوو جۆیسى گاتشێری به‌رپرسى نووسینگه‌ى یونیسیف له هه‌ولێر.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌كارییه‌كانى سازدانى وێركشۆپێك له‌سه‌ر سیاسه‌تى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى تاوتوێكرا كه بڕیاره رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌لایه‌ن رێكخراوى ناوبراو و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تى پلاندانان ئه‌نجام بدرێت.
شایانى باسه رێكخراوى یونسێف هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات له دانانى سیسته‌مێكى هاوچه‌رخ بۆ پاراستنى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌تایبه‌تى مندالأ به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌لأ سه‌رجه‌م لایه‌نه حكومیه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى كه تایبه‌تمه‌ندن له‌م بواره.