
تیمێك له قوتابیانی ماسته‌ر به‌كالیرۆس زانكۆكانی ألمانیا به مه‌به‌ستی ئاشنا بوون به كوردستان و میژووی فه‌رهه‌نگی و سیاسی ئابوری هه‌رێمی كوردستان ئێستا له كوردستانن, یه‌كێك له وێسته‌گه‌ی گه‌شته‌كه‌یان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پلاندانانیان و كرد‌و له لایه‌ن د.علی سندی وه‌زیری پلاندانان پیشوازی كران, وه‌زیری پلاندانان قوتابیانی زانكۆكانی المانیایی له پیشكه‌وتنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 10 سالی رابردوو روونكرده‌وه, ئه‌مه جگه له شیكردنه‌وه‌ی مێژووی سیاسی كوردستان و سالانی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لانی كوردستان دژی چه‌وساندنه‌وه‌و دكتاتۆری .
تیمی قوتابیانی زانكۆكانی ألمانیا زۆر سوپاس گوزار بوون بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ی له هه‌رێمی كوردستان لێیانكراوه وه له هه‌مانكاتیشدا سه‌رسام بوون به‌م پێشكه‌وتنی ئابوری وسیاسی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م تیمه بۆ لێكۆلینه‌وه‌و دیراسه‌كردنی بارودۆخی سیاسی وئابوری وفه‌رهه‌نگی سه‌ردانی چه‌ندین ولاتانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستیانكردوه، هه‌ر وه‌ك خۆیان رایانگه‌یاند گه‌شتكردن بۆ ناوچه‌كه به‌بێ كوردستان گه‌شتێكی ناته‌واو هه‌ژمار ده‌كرێت هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش سه‌ردانی كوردستانیان كردوه هه‌تا كوتایی به لێكۆلینه‌وه‌كانیان له كوردستان ده‌مێنه‌وه.